تورکیا: پێنج سەربازمان لە ئەشکەوتێکی پەکەکە بەهۆی گازی میسان گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 6 تەممووز

لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی تورکیا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی پەنجە کلیت لە سنووری نێوان هەرێمیی کوردستان و باکووری کوردستان، 19 سەربازیان ژەهراوی بوون و بەهۆیەوە پێنجیان گیانیان لەدەست داوە.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک سەربازی تورکیا بەمەبەستی پاککردنەوە و گەڕان بەدوای تەرمی یەکێک لە سەربازەکانیان بە ناوی 'نوری مەلیحی بۆزکورت' کە لە 28ـی ئایاری 2022 کوژراوە و ئەو کاتی نەیانتوانیوە تەرمەکەی بدۆزنەوە لە یەکێک لە حەشارگەکانی پەکەکە کە لە ئەشکەوتێکی ئەو سنوورە بووە، لەوێدا گازی "میسان"ـی تێدا بڵاوکراوەتەوە، بەهۆیەوە 19 کەسیان ژەهراوی بوون، دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ دەگەیێنرێنە نەخۆشخانە، پێنج سەرباز گیانلەدەستدەدەن.
زانیاریی زیاتر: سەرجەم تیمەکانی فریاگوزاری و ئافادی تورکی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ڕزگارکردنی سەربازەکان. لێکۆلینەوەش لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە بڕیارە پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بکرێت و کارەکانی پڕۆسەی ئاشتی پێی ناوەتە قۆناغێکی گرنگەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ڕووداوەکە کاردانەوەی بەرپرس و وەزیرەکانی تورکیای لێکەوتەوە و سیاسەتمەدارانی تورکیا دەڵێن: ئەم ڕووداوە بەمەبەستی تێکدانی پڕۆسەی ئاشتییە و نابێت ڕێگە بدەن کاریگەری بەربەست لەبەردەم پڕۆسەکە دروست بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






