
ئاڤا دیجیتاڵ
دوای هێرشی ئێران بۆ ناو خاکی پاکستان، ئەو وڵاتە کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئێرانی بانگهێشت کرد. سوپای پاسدارانی ئێران بە بیانووی بەئامانجگرتنی پێگەی رێکخراوەی جەیشولعەدل هێرشە موشەکی و درۆنیی بۆ ناو خاکی پاکستان ئەنجام دا. پاکستان هەروەها لە رێگەی دیپلۆماتکارەکانیەوە لە تارانی پایتەختی ئێران، ناڕەزایی خۆی گەیاندووەتە وەزارەتی دەرەوەی ئێران.
گرنگیی چیرۆکەکە: ناڕەزاییەکانی پاکستان بەرامبەر بە هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، هاوکاتن لەگەڵ ناڕەزاییەکانی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان. ئەمەش وا دەکات گوشارەکان لە سەر ئێران زیاتر بن.
لێدوانی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند: بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکات کە پێشێلکردنی هەرێمی ئاسمانی و ئەنجامدانی هێرشە بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە. پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکانی سەر پاکستان و ئەوانەی سەر هەولێر راگەیاندبوو.
باگکراوند: درەنگانی شەوی دووشەممە، ئێران هێرشی مووشەکی کردە سەر هەولێر و بە هۆیەوە ژمارەیەک کەسی سڤیل گیانیان لەدەستدا. رۆژی سێشەممەش، سوپای پاسداران رایگەیاند: هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ شارۆچکە پەنجگور لە ناو خاکی پاکستان ئەنجام داوە. لە هێرشەکەی سەر پاکستانیش چەند منداڵ بوونە قوربانی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان