
ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا بڕیارە نەتانیاهۆ لە واشنتن چاوی بە ترەمپ بکەوێت، نێردەی تایبەتی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس زۆر بەهێزن.
وێنە گەورەکە: هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامن، ئاگربەستەکە جگە لە ڕاگرتن و کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، ئاڵوگۆڕی بارمتەکان و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززەش لەخۆدەگرێت.
لێدوانی فەرمی: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە وتارێکدا بۆ کۆمەڵگەیەکی جووەکان لە ئەمریکا وتی، هیوادارە ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بەمزووانە ئەنجام بدرێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە هەوڵی جدی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە ئارادایە.
زانیاریی زیاتر: ویتکۆف بەڵێنی دا کە ترەمپ "سەرلەنوێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕێژێتەوە" و جەختی لە پشتگیریی سەرۆک بۆ ئیسرائیل کردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە ترەمپ لە دوای گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی لە مانگی یەکەوە، سێ جار بانگهێشتی نەتانیاهۆی کردووە.
لەبارەی دانوستانەکانی تایبەت بە بارمتەکان، ویتکۆف جەختی کردەوە کە فشارێکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی تەرمی سەربازە کوژراوەکانیش بخرێنە ناو ڕێککەوتنەکەوە. بەپێی پێشنیازی ئێستا، چاوەڕوان دەکرێت حەماس لە قۆناغی یەکەمدا تەرمی 18 کەس لەگەڵ 10 بارمتەی زیندوو ئازاد بکات.
سەبارەت بە سعوودیە، ویتکۆف وتی، ڕێککەوتن لەگەڵ ڕیاز کاتی زیاتری دەوێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامەی ئەبراهامدا نابێت، بەڵکو دەکرێت وەک ڕێککەوتنێکی جیاواز و گرنگ بێتە ناو ڕێککەوتنەکە.
لەسەر دۆسیەی ئێران، ویتکۆف کە پێشتر سەرپەرشتی دانوستانەکانی لەگەڵ تاران دەکرد، وتی باوەڕی وایە دەتوانرێت بگەنە ڕێککەوتنێک کە ڕێگری لە ئێران بکات لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: لێدوانەکانی ویتکۆف هاوکاتە لەگەڵ گەشتی نەتانیاهۆ بۆ ئەمریکا و گەیشتنی شاندێکی دانوستانکاری ئیسرائیلی بۆ قەتەر بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 400 کاندید سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: هەسەدە چیتر پێویست نییە و مەترسییەکانی کەمپی هۆڵیش لە زیادبووندان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
15 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد لە بەدلیس ساڵانە چوار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنێک لە ئەرزەڕۆم هەر 45 ڕۆژ جارێک 75 تۆن قارچک بەرهەم دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
کۆنترین ئێسکی دایناسۆری جیهان دەدۆزریتەوە
- هەواڵ
- 24 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 400 کاندید سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەرع: هەسەدە چیتر پێویست نییە و مەترسییەکانی کەمپی هۆڵیش لە زیادبووندان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆلاین بۆ بەشێک لە قوتابییان کارا دەکرێتەوە