حەج و عومرەی كوردستان: لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە گەشت بكەن كە مۆڵەتیان هەیە
- کوردستان
- 7 تەممووز

دیمەنی دوو حەجخوازی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو گەشتی عومرە دەستپێدەكاتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانیش لەڕێگەی ئاڤاوە ڕێنمایی هاووڵاتیان دەكات كە لەگەڵ كۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەكان گەشتی عومرە بكەن، لەپێناو پاراستنی مافەكانیان و بەرگریكردن لێیان لە پابەندنەبوونی كۆمپانیا بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
وێنە گەورەكە: دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی عومرەی دوای كۆتاییهاتنی وەرزی حەج، لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا دواكەوت، ئەوەش بەهۆی تێكچوونی دۆخی ئەمنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان دوای دەركردنی ڕێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی گەشتی حەج و عومرە، چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی داهاتوو گەشتەكان دەستپێبكەنەوە.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، دوای دەركردنی ڕێنمایی نوێ بۆ كۆمپانیاكانی حەج و عومرە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا سەرجەم كۆمپانیاكان كە ژمارەیان 394 كۆمپانیایە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكەن و گرێبەستەكانی بردنی عومرەكاران واژۆ دەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ كۆمپانیاكان لەكاتی نوێكردنەوەی گرێبەست پێویستە بڕە پارەیەك وەك بارمتە دابنێن و دوای بردنی عومرەكاران و گەڕانەوەیان لە گەشت، ئەو بڕە پارەیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە. وتەبێژی حەج و عومرە لەو بارەیەوە وتی: "وەرگرتنی ئەو بارمتەیە لەپێناو سەلامەتی و زامنكردنی مافی هاووڵاتیانە؛ هەر عومرەكارێك لەلایەن كۆمپانیاكانی حەج و عومرەوە وەك پێویست مافەكانی پێ نەدرێت یاخود ئەو خزمەتگوزارییانەی لە گەشتی عومرە پێشكەش نەكرێت كە بەر لە گەشتەكەی لەلایەن كۆمپانیاوە بەڵێنی پێیدەدرێت، ئەوا لەو پارەیەی كە وەك بارمتە لە كۆمپانیاكان وەرگیراوە، مافەكەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە.
هاوكات ئامۆژگاری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەكات كە بە نیازی گەشتی عومرەن، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە گەشت بكەن كە مۆڵەتی فەرمی ڕێگەپێدانی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەیان هەیە، لەپێناو بەرگریكردن لێیان لەكاتی پابەند نەبوونی كۆمپانیاكە بە دابینكردنی خزمەتگوزاریی پێویست، بەپێچەوانەوە ئەگەر لەگەڵ كۆمپانیای بێ مۆڵەت گەشت بكەن، خۆیان بەرپرسیارییەتی هەڵدەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




