
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە پەراوێزی لووتکەی 'برێکس'ـدا لەگەڵ عەباس عێراقچی، هاوتا ئێرانییەکەی کۆبووەوە و جارێکی دیکە ئامادەیی مۆسکۆی بۆ یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەرنامەی ئەتۆمیی تاران دووپاتکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: کۆمەڵەی وڵاتانی بریکس لە شاری ڕیۆ دی جانیرۆ بۆ 17ـەمین لووتکەی ساڵانەی کۆمەڵەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کۆبوونەوە، تاوتوێی کەرتی بازرگانی و وەبەرهێنان، هاوکاری دارایی، تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد، چالاکیی تەندروستیی جیهانی و گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، لاڤرۆڤ لە گفتوگۆکانیدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی مانگی ڕابردووی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر ئێران کردووە، "بە تایبەتی بۆردوومانکردنی ژێرخانی وزەی ئەتۆمی ئێران کە لەژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدایە."
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە دەڵێت، لاڤرۆڤ جەختی کردووەتەوە لەوەی دەبێت هەموو کێشەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن. "مۆسکۆ ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پەسەندکراو لەلایەن هەردوولا، لەنێویاندا ئەو دەستپێشخەرییانەی پێشتر لەلایەن سەرۆکی ڕووسیاوە خراونەتەڕوو."
لەلایەکی دیکەوە: ئێران ڕەتیدەکاتەوە هیچ نیازێکی بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی هەبێت. ڕووسیا، کە هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ ئێران هەیە، دەڵێت تاران مافی خۆیەتی بەرنامەیەکی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمی هەبێت، هاوکات ئامادەیە وەک نێوەندگیر لە قەیرانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکادا ڕۆڵ ببینێت و پێشنیازی هەڵگرتنی یۆرانیۆمی ئێرانیشی لە وڵاتەکەیدا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






