سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەست بەکاردەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ڕۆژی دووشەممە، سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی بە فەرمی دەستبەکار دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا لەبارەی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دادگاکە کۆببێتەوە.

زانیاریی پەیامنێر: بەگوێرەی زانیارییەکانی دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەستبەکار دەبێت و پێشبینی دەکرێت پێداچوونەوە بە هەموو سکاڵا و دۆسیەکانی دادگاکە بکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا خشتەی نوێی دانیشتنەکان بڵاو نەکراوەتەوە تەنیا ئەوەی هەیە خشتە کۆنەکەی دادگاکەیە و بەو پێیەش بێت ڕۆژی سێشەممە، دادگاکە لەبارەی چەند پرسێک کۆ دەبێتەوە.

زانیاریی زیاتر: دوای دەست بەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی، پێشبینی دەکرێت، ئەمر وەلائی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەربکات، بەڵام بە وتەی دادوەرێکی دادگای فیدراڵی کە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە، پێدەچێت ئەم پرسە بگوازرێتەوە بۆ دادگای پێداچوونەوە، بەو پێیەی دادگای فیدراڵی ئاراستەی کارکردنی وەکو پێشوو نابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: