
ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری داواکاری گشتیی ئەنقەرە، لێپرسینەوە لە ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە بە تۆمەتی بێرێزیکردن بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوو چوار سەرۆکشارەوانی دیکەی جەهەپە لەگەل نزیکەی 140 ئەندامیان دەستبەسەرکراون.
چیرۆکی سەرەکی: ئۆزێل لە 5ـی تەمووزدا، لە دوای کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی حیزبەکەی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، هەڕەشە لە سەرۆککۆماری تورکیا کرد و ڕایگەیاند" هەر کاتێک بیەوێت خەڵک دێنێتە سەر شەقام و ترەیلەری فیلمی ترسناک نیشانی دەسەڵات دەدات".
کاریگەیی و لێکەوتەکان: ئەو لێدوانەی ئۆزێل کاردانەوەی تووندی ئاکپارتی لێکەوتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە بە بریاری داواکاری گشتیی ئەنقەرە بە تۆمەتی ئەوەی" قسەکانی بێڕیزی بووە بۆ سەرۆککۆمارری تورکیا و هەوڵی دروستکردنی ئاژاوە لە شەقامی تورکیا دەدات، لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد.
زانیاریی زیاتر: تا دێت گرژییەکانی نێوان دەسەڵات و ئۆپوزسیۆنی تورکیا تووندتر دەبێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ سەرۆکی گەورە شارەوانی پێشووی ئیزمیر، دواتر سەرۆکی شارەوانییەکانی ئەدەنە و ئەنتاڵیا و ئەدیامین، لەگەڵ نزیکەی 140 ئەندامی دیکەی ئەو پارتە بە تۆمەتی گەندەڵیکردن دەستبەسەرکران.
پێشووتریش، ئەکرەم ئیمام ئۆغلو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ لەگەڵ 100 ئەندامی دیکەی جەهەپە دەستگیرکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






