ئاڤا نیوز
دوای وەرگرتن لەلایەن سایلۆکانەوە، بڕی گەنمی ماوەی جووتیاران لە پڕۆسەیەکی تایبەتدا لەلایەن دوو کۆمپانیاوە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت 'لە ماوەی دوو مانگدا کۆمپانیاکان پارەی گەنم بە جووتیار دەدەن'.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ بەگوێرەی پلانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، 400 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بەمەش بڕێکی زۆری گەنمەکە لای جووتیاران دەمێنێتەوە، دوو کۆمپانیا لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە لە جووتیاران دەکڕنەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمساڵ عێراق تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران وەردەگرێت، بۆیە ئەو گەنمەی دەمێنێتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای بۆ دروست کردووە، لەگەڵ دوو کۆمپانیا ڕێککەوتنی کردووە، بۆ ئەوەی گەنمەکە وەربگرن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت: هاوشێوەی عێراق بە دوو ئاست گەنم وەردەگیرێت، ئاستی یەکەم تۆنی بە 550 هەزار دینار، ئاستی دووەم تۆنی بە 525 هەزار دینار، لە ماوەی دوو مانگدا کۆمپانیاکان پارەی گەنمەکە بە جووتیاران دەدەن.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 2025-07-15، دوایین وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانە و سایلۆکان گەنم وەردەگرن، دوای ئەو وادەیە کۆمپانیاکان گەنمی ماوەی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




