
دیمەنی کەش و هەوای تاران
ئاڤا نیوز
ئاستی پیسبوونی هەوا لە تاران لە ئێستادا لە پلەی سووردایە بە ڕێژەی 311 و وەزارەتی تەندروستی وڵاتەکە هۆشداری بە هاووڵاتییانی دەدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئێران بلاویان کردووەتەوە کە پیسبوونی کەشوهەوای تاران بە ڕادەیەک زۆر بووە کە هێڵی سووری تێپەڕاندووە و داوا کراوە کە تەنیا ئەوانە کە نەخۆشن نا، بەڵکو ئەوانەی تەندروستیشیان باشە و هیچ نەخۆشییەکیان نییە بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵ نەیەنە دەرەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لیژنهی پزیشكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ئهمڕۆ دووشهممه، ههڵوهشاندنهوهی سهرجهم یارییهكانی تۆپی پێ و مهشق و ڕاهێنانهكانی تارانی پایتهختی ئێرانی ڕاگهیاند به هۆی بهرزبونهوهی تووندی پیسبوونی ههوا، له بڕیارهكهی لیژنهی پزیشكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران هاتووه، هیچ ههڵبژاردهیهك بۆی نییه له ڕۆژدا مهشق و ڕاهێنان یان یاریی لهسهر ئاستی پارێزگا ئهنجامبدات، لەپێناو پاراستنی تهندروستی یاریزانان.
زانیاریی زیاتر: بڕیاریش دراوە ئەگەر ئەم پیسبوونە بەردەوام بێت، ناچار دەبن بە ڕاگرتنی فەرمانگەکان تەنیا ئەو فەرمانگانەی کە کاریان فریاگوزارییە لەکاردا دەمێننەوە.
پیسبوونی کەشوهەوای تارانی پایتەختی ئێران ساڵانە بەردەوامە، بەڵام هیچ ساڵێک نەگەیشتووەتە ئەم ڕادەیەی ئەمساڵ.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی پێوانەی کوالێتی هەوا (AQI)، کاتێک ئەم پێوانە ژمارەیە لەنێوان 151 بۆ 200 نیشان بدات واتە هەوای ئەو شوێنە پیسە و گەیشتووەتە هێڵی ئاگادارکردنەوەی سوور، ئێستا تاران لە ژمارە 311 دایە بۆیە کوالێتی هەوا بە "ناتەندروست" هەڵدەسەنگێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فیچەر
- 9 خولەک لەمەوپێش
بەدالە؛ چیرۆکی پەیوەندیکردن پێش سەردەمی مۆبایل
- فیچەر
- 39 خولەک لەمەوپێش
شێوەکارێکی کورد بە فڵچەیەک لە تاراوگە برینەکانی نیشتمان دەکێشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ ڕووی لە تورکیا کردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرچاوەی زەڵم جوانییەکی تایبەت لە دڵی هەورامان
6 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند کەسێک شوێنەوارێک لە گوندی جۆلەمێرگی خەلیفان دەشێوێنن
16 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکردن لە کاتی فەریزەی حەج قەدەغە کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان کاندیدێکی دەرچووی سووننەکانی دوورخستەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس مەرجی خۆی بۆ دانانی چەک ئاشكرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی ناردنی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا





