
دیمەنێکی ناحییەی پردێ لە سنووری کەرکووک
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، نوێنەری تایبەتی خۆی دەنێرێتە کەرکووک و لەگەڵ ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک و نوێنەری لایەنەکان سیاسییەکان لە پردێ کۆبووەتەوە، بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی ورد لەبارەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییە.
وێنە گەورەكە: ماوەی چەند ڕۆژێكە لایەنگرانی بەرەی توركمانی بە بیانووی پەراوێزخستنیان لە پرۆسەی حكومڕانی و سیاسیی پارێزگای كەركووك، خۆپیشاندانی ناڕەزایی ڕێكدەخەن، ئەوەش لەكاتێكدا پێشتر بەرەی توركمانی ڕەتی كردەوە بەشداری پڕۆسەی حكومڕانیی خۆجێیی پارێزگای كەركووك بكات، ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراق دەیەوێت لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بکات.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەحمەد فەتلاوی، نوێنەری تایبەتی خۆی ناردووەتە کەرکووک و کۆبوونەوەی لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک و لایەنەکانە سیاسییەکان کردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد فەتلاوی لە لێدوانێکدا بە ئاڤای ڕاگەیاند: دوای کۆبوونەوە و لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە ڕاپۆرتێکی ورد ئامادە دەکەین و ڕادەستی سوودانی دەکەین.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد ڕەمزی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەرەی تورکمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، بڕیارە لە ماوەی 10ڕۆژ دا کێشەی پۆستە ئیداری و ئەمنییەکان چارەسەر بکرێت.
ئەمەش بزانە: هەر ئەمڕۆ ئەو لیژنەی بۆ هاوسەنگی پۆستەکان پێکهێنرابوو و دوای گرژی و ئالۆزییەکەی پردێ، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا، بڕیاریشە هەر لەم هەفتەیەدا بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی قەزا و نەحیەکان بکەن و سەرەتاش دەچنە پردێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ژمارەی دەنگەکانی تورکمان دوو هەزار بوو و ئێستا 12 پۆستی ئیدارییان پێدراوە، کوردیش کە خاوەنی هەشت هەزار دەنگی هێناوە تەنها پێنج پۆستی وەرگرتووە.
پۆستەکانی ئیدارەی دەوڵەت لە ناحیەی پردێ بەمشێوەیەیە:
یەکەم - بەرەی تورکمانی
1 بنکەی نەهێشتنی تاوان.
2 فەرمانگەی پۆلیسی نەهری.
3 فەرمانگەی ئاو.
4 فەرمانگەی ئاوەرۆ.
5 فەرمانگەی بانک.
6 دادگای پردێ
7 تۆماری خانووبەرە
8 دابەشکردنی کارەبا.
9 وەقفی سوونی.
10 فەرمانگەی ڤیرتەرنەری.
11 دادنووسی.
دووەم - پۆستەکانی کورد لە پردێ
1 بەڕێوەبەری ناحییە
2 فەرمانگەی شارەوانی
3 بنکەی پۆلیس
4 فەرمانگەی کشتوکاڵ
5 فەرمانگەی تاپۆ

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەدر هێزەکانی سەرایا سەلام لە دوو پارێزگا سڕ دەکات
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتوونەتە 47 تریلیۆن دینار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەدر هێزەکانی سەرایا سەلام لە دوو پارێزگا سڕ دەکات
- عێراق
- 36 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: قەرزەکانی سەر عێراق گەیشتوونەتە 47 تریلیۆن دینار





