پێنج ئەفسەری باڵای عێراق لهسهر سووکایەتیکردن بە ئاڵای ئهمریكا و ئیسرائیل دهركران
- عێراق
- 7 تەممووز
سووکایەتیکردن و بەسەردا ڕۆیشتنی ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل لەکاتی مەراسیمی عاشورا لە توزخورماتوو
ئاڤا نیوز
پێنج ئەفسەری باڵای عێراق لهسهر سووکایەتیکردن بە ئاڵای ئهمریكا و ئیسرائیل دهركران. ئهفسهرهكان له خورماتوو بهسهر ئاڵای ئهمریكا و ئیسرائیلدا ڕۆیشتوون و لەلایەن میدیاکان وێنەیان بڵاوکراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە یادی عاشوورا لە عێراق دەستی پێکردووە و ڕۆژانە لە سەرجەم ئەو شار و شارۆچکانەی پەیڕەوکارانی شیعەمەزهەب لێیان نیشتەجێن بە بەشداریی هەزاران و دەیان هەزار کەس مەراسیمی جۆراوجۆر دەکرێن. لە هەر شارێک چەندین خێوەتگەی تایبەت دانراون و خەڵک بەڕیز دەڕۆن و شیوەن دەگێڕن، هەندێکجار بەرپرسانیش تێکەڵ بە مەراسیمەکان دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: پەیوەست بە یادی عاشوورا لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە قەزای خورماتووی سنووری ماددەی 140 کە سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە، مەراسیمێک ڕێکخراوە و کێشەی ناوەتەوە.
ئاڵایەکی گەورەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر شەقام بە ڕەنگ نەخێشنراوە و خەڵک بەسەریدا دەڕۆن، ئەمە وەک سووکایەتییەک بۆ ئەم دوو وڵاتە. کۆمەڵێک ئەفسەر و پلەداریش کە بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاکەشیان لەگەڵە، لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی حەشدی شەعبی هاوشێوەی خەڵکەکە بەسەر ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلا دەڕۆن.
بەرپرسەکان ئەمانە بوون:
٠ لیوا حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی خورماتوو.
٠ عەمید سامر، بەڕێوەبەری بەشی ماددە هۆشبەرەکان.
٠ عەمید موحسین، فەرماندەی فەوجی پۆلیسی فریاکەوتن.
٠ عەقید فەیسەڵ، بەڕێوەبەری پۆلیسی سەنتەری خورماتوو.
٠ عەقید محەممەد موحسین، بەڕێوەبەری هاتووچۆ.
چی ڕووی دا: چەند میدیایەکی ئەمریکی وێنەکەیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، چۆن دەکرێت ئەمریکا لە وڵاتێک ئامادەیی هەبێت و سووکایەتی بە ئاڵاکەی بکرێت. بابەتەکە گەورە بوو، عەبدولئەمری شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، ئەمە قبووڵکراو نییە و هەر پێنج بەرپرسەکە لە پۆستەکانیان دووردەخەمەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "وەزیری ناوخۆ هەر پێنج بەرپرسەکەی دوورخستووەتەوە، تەنانەت د. زوڵفەقار حەسەن سەلمانی، قایمقامی خورماتووش لەناو ئەو بەرپرسانە بووە کە بەپێ بەسەر ئاڵاکان دەڕۆن، بەڵام هێشتا چارەنووسی ئەو دیار نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






