
کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا و بەرپرسانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، حەز دەکەم لەکاتی گونجاودا سزا تووندەکانی ئەمریکا لەسەر ئێران هەڵبگرم.
وێنە گەورەکە: دوێنێ دووشەممە 7-7-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی کۆبووەوە و تاوتوێی چەندین پرسی گرنگ و سەرەکی ناوچەکەیان کرد لە نێویاندا پرسی سزاکانی ئێران بوو.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: '' پێم باشە لە کاتی خۆیدا ئەو سزا ئابووریانەی سەریان هەڵبگرم و دەرفەتێکیان پێبدەم بۆ ئاوەدانکردنەوە بە شێوەیەکی ئاشتییانە و هیوادارم دروشمەکانی ؛مەرگ بۆ ئەمریکا، مەرگ بۆ ئیسرائیل' دووبارە نەکەنەوە.
هاوکات گوتی، هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکانی سەر دیمەشق لەلایەن ئەمریکا یارمەتییان دەدات بۆ بەرەوپێشچوون و سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوە و هیوام وایە ئێرانیش هاوشێوەی سووریا خۆی بوونیات بنێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ترەمپ گوتی، هیوادارم شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆتایی پێبێت، هاوکات باسی لەوە کرد حەز ناکەم ئەمریکا جارێکی دیکە ناچار بێت هێرشێکی وەک مانگی رابردوو دژی ئێران ئەنجام بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






