
خۆپیشاندانی بەشێک لە هاووڵاتییانی ناحیەی پشدەر بۆ ئازادکردنی پێنج دەستگیرکراو
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی هەواڵی ڕفاندنی کۆمەڵێک گەنجی هەرێمی کوردستان لە لیبیا بڵاوکرایەوە، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئاگاداری ڕووداوەکەین، بەڵام نازانرێت ڕفێنراون یان دەستگیر کراون.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە گەنجان بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، لە هەرێمی کوردستانەوە بە ڤیزا دەچن بۆ لیبیا و لەوێش بە ڕێگای بەلەمی قاچاخ خۆیان دەگەیەننە ئیتاڵیا.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو هەواڵی ڕەفاندنی 17 گەنجی کورد لە لیبیا بڵاوکرایەوە. ڕەنج پشدەری، چالاکوانی پەنابەران دەڵێت: گەنجەکان خەڵکی قەڵادزێ و ژاراوەن لە لیبیا لەلایەن گرووپێکی مافیاوە ڕفێنراون، بۆ ئازادکردنی هەر یەکێکیان داوای سێ دەفتەر دۆلار دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخاڵق محەممەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئاگادارین ژمارەیەک گەنج لە لیبیا دووچاری کێشە هاتوون، بەڵام نازانین ڕفێنراون یان دەستگیر کراون. هەرێمی کوردستان لە لیبیا نوێنەرایەتی نییە، بۆیە زەحمەتە بتوانین بەخێرایی سۆراغیان بکەین.
عەبدولخاڵق محەممەد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشدا باسی لەوەشكرد: تا ئێستا کەسوکاری ئەو گەنجانە پەیوەندییان بە فەرمانگە نەکردووە، بەڵام سۆراغییان دەکەین.
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ناتوانێت بە شێوەیەکی کارا بەدوایان بگەڕێت لەبەرئەوەی لە لیبیا هەر ناوچەیەک بەدەستی گروپێکەوەیە.
- لە ڕابردوودا بە هەمان شێوە ژمارەیەک گەنج لە بیلاڕووسیا دووچاری کێشە بوون و ژمارەیەکیان لە مردن ڕزگار کران.
- لە سوودان کاتێ شەڕی ناوخۆ دروست بوو، ژمارەیەک کورد لەوێ دووچاری گرفت بوون، فەرمانگە هەموویانی گەڕاندەوە کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ شەو لەسەر دەستگیرکردنی پێنج کەس لەوانەی لە ئیدارەی ڕاپەڕین ئاسانکارییان بۆ بە قاچاخ ڕۆیشتنی گەنجانی دەڤەرەکە کردووە، ژمارەیەک خەڵک و گەنج لە ناحیەی ژاراوە خۆپیشاندانیان کرد و ڕێگای سەرەکی نێوان ڕانیە بۆ قەڵادزێیان داخست.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




