
ئیسماعیل بەقائیی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران هیچ داواکارییەکی بۆ دیدار لەگەڵ ئەمریکا نەناردووە سەبارەت بە دانووستان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکان.
وێنەگەورەکە: دوای کۆتاییهێنان بە جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ئەمریکا چەند جارێک دووپاتی کردووەتەوە کە ئێران ئامادەی دانووستانە و داواشی لە ئەمریکا کردووە کە بۆ ئەم مەبەستە ئامادەی دیدارن، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هەواڵە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، "هیچ داواکارییەکی لەم شێوەیەمان لە ئەمریکا نەکردووە".
لێدوان فەرمی: ئیسماعیل بەقائیی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تاران تاوەکو ئێستا هیچ داواکارییەکی پێشکەش بە ئەمریکا نەکردووە بۆ ئەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا دەست پێبکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، بەرپرسانی ئێران پەیوەندییان بە ئەمریکاوە کردووە بۆ دیاریکردنی وادەیەک بۆ دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
لەلایەکی دیکەوە: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ دیپلۆماتکارانی ئێران کۆدەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






