
بوکەڵەی لابووبوو
ئاڤا نیوز
بە بڕیاری لیژنەکانی قایمقامیەت و چاودێریی بازرگانیی هەولێر فرۆشتنی بوکەڵەی (لابووبوو) لە بازاڕەکانی شاری هەولێر قەدەغە کرا.
وێنە گەورەكە: بووكەڵەی لابووبوو، لە ماوەیەكی كەمدا بووە ترێند و لەسەر ئاستی جیهان و هەرێمی كوردستان زۆرترین خواستی كڕینی لەسەرە، دوای بڵاوبوونەوەی مشتومڕ لەبارەی برەودان بە هزری بەختگرتنەوە كە ئامانجی كڕینی بووكەڵەكەیە، یەكێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی كوردستان قسەی لەسەركرد و فتوای دا كە هەركەس بە نیەتی بەختگرتنەوە بیكڕێت، لەڕووی شەرعیەوە ڕێگەپێدراو نییە و حەرامە. هاوکات ئەمڕۆش لە شاری هەولێر قەدەغە کرا.
ئێستا چی ڕوودەدات: ئێستا لیژنەکانی قایمقامیەت و چاودێریی بازرگانیی هەولێر، هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ دەستبەسەراگرتنی ئەو بوکەڵانە. لە هەر شوێنێک بیبینن دەستی بەسەردا دەگرن، ئەگەر بۆ جاری دووەمیش هەر شوێنێک بیفرۆشێت، دەدرێتە دادگا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ عوبەید هەرکی، پەیامنێری ئاڤا لەگەڵ لیژنەکان چوونەتە چەند شوێنێک و توانراوە دەست بەسەر چوار هەزار بوکەڵەی لابووبوو بگیرێت، کە هەردانەیەک نرخەکەی کەمتر نییە لە 15 هەزار، هاوکات هەر لەو هەڵمەتەدا توانرا کۆگایەک دابخرێت.
ئەمەش بزانە: هەندێک جۆری ئەو بوکەڵانە لە ژمارەیەک وڵاتی جیهان زۆر گرانە، بەجۆرێک هەیانە نرخەکەی دەگاتە 100 دۆلار. ئەم بوکەڵەیە کەسێک لە چین دروستی کردووە، ئێستا بەهۆی زۆری فرۆشی بوکەڵەکە بووە بە ملیاردێر.
هۆکارە زانراوەکان: کۆمەڵێک هۆکار هەبوون بۆ قەدەغەکردنی، یەکێکیان ئەوەبوو لەگەڵ داب و نەریتی کوردەواری نەدەگونجا ئەمەش بەهۆی ئەوە پڕە لە فرت و فێڵ.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: پێشتر د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، "بەپێی بەدواداچوون و سەرنجدانی ئێمە، بە باشی نابینین خەڵکی ئەم بووكەڵەیە بکڕن، چونكە لەلایەك جۆرێک بەفیڕۆدانی پارەی تێدایە و بە نرخێکی گران مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەلایەکی دیكەشەوە باس لەوە دەکرێت گوایە ڕاکێشانی خەڵکی بەرەو بەختگرتنەوە و یانسیبی تێدایە و چەند ڕەنگێکی هەیە، دەوترێت "ئەگەر ڕەنگی ڕەساسی دەربچێت، ئەوە بەواتای هەبوونی بەختێکی باشە"، بۆیە هەرکەس بەو نیەتەوە بیکڕێت، دروست نییە و حەڕامە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
چۆن دۆلاری سپی دەهێنرێتە نێو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان؟
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی هەزار لیژنە، نە برسییەک تێر و نە بێ بەرگێ پۆشتە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی جەخت لە مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی سووریا دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا دوای 35 ساڵ پێشوازی لە یەکەم فڕۆکەی ئەوروپی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە 50٪ـی قەرزی میدیاکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ




