
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە فرۆشتنی دەرمانی جۆراوجۆر بە شێوەی ئۆنلاین، وەزیری تەندروستی دەڵێت “هەر دەرمانێک لەلای حکومەت تۆمار نەکرابێت قاچاخە”.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داوا لە هاونیشتمانیان دەکەین کە دەرمانی ئۆنلاین و تۆمارنەکراو نەکڕن، هەروەها بڕوا بە ئەو ڕیکلامانە نەکەن کە باس لە سپیکردنەوەی ددان و جەستە، لابردنی موو، دابەزاندن یان زیادکردنی کێش دەکەن، گرفت بۆ تەندروستییان دروست دەکات.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی وت: ئەگەر دەرمانێک لەلای حکومەت تۆمار نەکرابێت و کوالێتی کۆنترۆڵ نەبێت و ستیکەری پێوە نەبێت، ئەوا ئەو دەرمانە قاچاخە، ئەگەر دەرمانێک تۆمارکرابێت بە ئۆنلاین نافرۆشرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
