بۆ یەکەمجار ئۆجەلان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی ئازادبوونی خۆی و چەکدانانی پەکەکە و پلانی داهاتوو دەکات
- هەواڵ
- 9 تەممووز
نوێترین وێنەی ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی
ئاڤا نیوز
دوای 26 ساڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە ئیمرالییەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه نه‌ك چه‌ك. ئۆجەلان دەشڵێت، پێداگرم له‌سەر بانگهوازە مێژووییه‌كه‌ی 27ی شوباتی 2025 بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی).
وێنە گەورەکە: پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا دەچێتە قۆناغێکی نوێ و بڕیارە ڕۆژی هەینی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە جێبەجێ بکرێت، عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەبارەی پڕۆسەکە پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و جەخت لە بەردەوامیدان بە پڕۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە دەکاتەوە و دەڵێت، كۆتایی به ته‌ڤگه‌ری پەکەکە دەهێنین و هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانەی ئێستاش، ئەنجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن کە له ئیمرالی ئه‌نجامم داون.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە ڕایگەیاند، "لێرەدا كۆتایی به ته‌ڤگه‌ری پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی کورد دەرکەوت و بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا، ستراتیژییەکەی شه‌ڕی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی بوو. ئێدی دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە."
ئۆجەلان دەشڵیت، "پەکەکە دەستبەرداری ئامانجی دروستکردنی دەوڵەتی نەتەوەیی بووە".
لەبارەی دوایین کۆنگرەی پەکەکە، ئۆجەلان گوتی، به كۆنگره‌ی 12 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (پەکەکە) وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌رێنی و به‌رفراوانی ئه‌مه‌تان دایه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان به وه‌ڵامێكی مێژووییانه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م.
دەقی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان:
"هاوڕێیانی هێژا"
سه‌باره‌ت به كێشه و ڕێگه‌چاره‌كانی دۆخی به‌رجه‌سته‌ی ئه‌م قۆناغه‌ی ته‌ڤگه‌ری هاوڕێیه‌تی كۆمیناڵیمان پێی گه‌یشتووه، به ئه‌ركێكی ئهخلاقییانهم زانی به نامه‌یه‌كی به‌رفراوانی دووباره‌ییش بێت، وه‌ڵامی ئاشكرا و خولقێنه‌رتان بده‌مه‌وه.
1. پێداگرم له‌سەر بانگه‌وازییه مێژووییه‌كه‌ی 27ـی شوباتی 2025 بۆ (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی).
2. به كۆنگره‌ی 12 و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی (پەکەکە) وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌رێنی و به‌رفراوانی ئه‌مه‌تان دایه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌تان به وه‌ڵامێكی مێژووییانه له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌م.
3. ده‌بێت ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاكه وه‌كو ئه‌نجامێكی به بایه‌خ و مێژوویی په‌سه‌ند بكرێت. هاوكات ڕه‌نجی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه ڕۆڵی پرد ده‌گێڕن شایسته‌ی ڕێز و گرنگی پێدانێكی هاوئاسته.
4. له سه‌ره‌نجامی سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كاندا، مانیفێستۆیهكی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیم ئاماده‌كرد كه ده‌بێت به وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی بژمێردرێت. ئه‌م مانیفێستۆیه بە سەرکەوتویی شوێنی مانیفێستۆی 50 ساڵەی "رێگای شۆڕشی كوردستان" دەگرێتەوە. له‌و بڕوایه‌دام كه نه‌ك ته‌نیا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مێژوویی كورد، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌رێمی و گه‌ردوونیش ناوه‌ڕۆكێكی كۆمه‌ڵگه‌یی مێژوویی هه‌ڵگرتووه. گومانم نییه كه ئه‌مه نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی نه‌ریتی مانیفێستۆی مێژووییه.
5. پێویستە به ئاشكرا ئه‌وه بڵێم: كه هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییانه سه‌ره‌نجامی ئه‌و دانیشتنانه‌ن له ئیمراڵی ئه‌نجامم داون. به‌ورییاییه‌كی به‌رزه‌وه كار كراوه بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیراده‌ی ئازاد بن.
6. ئه‌م قۆناغه‌ی پێیگه‌یشتووین، هه‌نگاوی نوێ بۆ پراكتیزه‌كردن ده‌سه‌پێنێت. به بایه‌خه‌وه جه‌ختكردنه‌وه، تێگه‌یشتن و پابه‌ندبوون به بنەماکانی ئه‌م قۆناغه و ئه‌م هه‌نگاوه پێویستانه‌ی گرنگییه‌كی مێژووییان هه‌یه، مه‌رجی درێژه‌پێدانن به هه‌نگاوه‌كان. لێرەدا كۆتایی به ته‌ڤگه‌ری پەکەکە دەهێنین کە وەک کاردانەوەیەک له دژی نكۆڵی‌كردن له هه‌بوونی کورد دەرکەوت و بە ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتێکی جیا ستراتیژییەکەی شه‌ڕی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یی بوو. ئێدی دان بە هەبوونی گەلی کورددا نراو و لەم سۆنگه‌یه‌وه ئامانجە سەرەکییەکە بەدی هاتووە. لەم واتایەدایە کە ماوەکەی بەسەر چووە. ئه‌وه‌ی دیکە به دووبارهیهكی زۆر و چه‌قبه‌ستن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه درێژه به ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌دانی به‌رفراوان ده‌دات.
به‌و پێیه‌ی سیاسه‌ت بۆشایی هه‌ڵناگرێت، ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه به به‌رنامه‌ی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی)، به‌ستراتیژی (سیاسه‌تی دیموكراتی) و وه‌ك ته‌كتیكی سه‌ره‌كیش به مافی گشتگیرانه پڕ بكرێته‌وه. ئامانجمان قۆناغێكی مێژوویی و چاره‌نووسسازه. له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كه‌دا؛ ئارەزومەندانە دانانی چه‌ك و هه‌نگاوی دامه‌زراندنی كۆمیسیۆنێكی به‌رفراوان كه وا بیری لێده‌كرێته‌وه له په‌رله‌مانی توركیادا به‌یاسایی بكرێت و ده‌ستڕۆیشتوو بێت، هه‌نگاوی گرنگن. مه‌رجه هه‌نگاوه‌كان به وریایی و هه‌ستیارییه‌وه و دوور له لۆژیكی نه‌زۆك و ململانێی من و تۆیی، بنرێن. ده‌زانم كه هه‌نگاوه‌كانمان مایه‌پووچ نابن. ئه‌و ڕاشكاوییه ده‌بینم و متمانه‌م پێیه‌تی. هاوكات هه‌وڵی چوونه ناو هه‌نگاوی كرداریتر و كلیل ئاسایانه‌ی به‌رجه‌سته له ئارادایه.
ئه‌و تێزانه‌ی من دامناون سه‌ره‌كیترینیان ئه‌مانه‌ن:
1. هەموو لایەک ئه‌ركه‌كانی سەر شانیان جێبەجێ بکەن، گه‌یشتن به ئامانجی (ئاشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی) به گه‌یشتن به ڕێنماییه‌كی ئینتهگراسیۆنیستی ئه‌رێنی به‌دیدێت. له سه‌ره‌نجامی هه‌موو باسه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه: پەکەکە ده‌ستبه‌رداری ئامانجی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌ردان له‌و ئامانجه بنچینه‌ییه ده‌ستبه‌رداری ستراتیژییه‌تی بنچینه‌یی شه‌ڕیش بووه، كۆتایی به‌هه‌بوونی خۆی هێناوه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌م قۆناخه مێژووییه به‌ره‌و پێشتر ببردرێت.
2. به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ی واتادان به په‌رله‌مان و كۆمیسیۆن و گومانه‌كانی ڕای گشتی لاببات و ببێت به وه‌ڵامی پێویستییه‌كانی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌مان، ده‌بێت ئه‌وه ئاساییانه لێكبدرێته‌وه كه زهمینهسازكار بن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ك دانان بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و رای گشتی به‌شێوه‌یه‌كی كراوه بكرێت.
دروستكردنی میكانیزمی چه‌ك دانان پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. ئه‌وەی دەکرێت هه‌نگاوێكی دڵخوازانه‌یه له قۆناخی تێكۆشانی چه‌كدارییه‌وه به‌ره‌و قۆناخی حقوقی و سیاسه‌تی دیموكراتیانه. ئه‌مه نه‌ك به شكست، به‌ڵكو ده‌بێت به‌سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی بزانرێت. ورده‌كاری چه‌ك دانان ده‌ستنیشان ده‌كرێن و به خێرایی پراكتیزه ده‌كرێن.
3. ده‌م - پارتی له‌گه‌ڵ پارتییه‌كانی دیکەی ژێر چه‌تری په‌رله‌مان بۆ گه‌یاندنی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌سه‌ركه‌وتن پێكه‌وه ئه‌ركی سه‌رشانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
4. له‌م نێوه‌دا سه‌باره‌ت به دۆخی ئازادبوونی من كه وه‌كو مه‌رجێكی سه‌ره‌كی له سه‌رجه‌م نوسراو و بڕیاره‌كاندا هاتووه: خۆشتان ده‌زانن كه هه‌رگیز ئازادیی خۆمم به كێشه‌یه‌كی تاكه كه‌سی دانه‌ناوه. له ڕووی فه‌لسه‌فیشه‌وه ئازادیی تاك؛ دوور له كۆمه‌ڵگه نابێت. تا چه‌ند (تاك) ئازاد ببێت (كۆمه‌ڵگه) و تا چه‌ند (كۆمه‌ڵگه) ئازاد ببێت (تاك)یش ئازاد ده‌بێت. مه‌رجه به‌پێی ئه‌م مه‌یله مامه‌ڵه بكرێت.
بڕوام به هێزی سیاسه‌ت و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، نه‌ك چه‌ك. بانگه‌وازی له ئێوه‌ش ده‌كه‌م ئه‌م پره‌نسیپه پراكتیزه بكه‌ن. پێشهاته‌كانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی دوایی له هه‌رێمه‌كه‌دا، به ئاشكرا گرنگی و پێویستیی ئه‌م هه‌نگاوه مێژووییهمان ده‌سه‌لمێنێت. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم كه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌كه پڕ به‌دڵ چاوه‌ڕێی هه‌موو جۆره ڕه‌خنه و پێشنیار و هاوكارییهكەتانم. ده‌توانم به حه‌ز و جۆشه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه و خۆم به گەشبین و ئاماده ده‌زانم كه ئه‌م گفتوگۆیانه لەسەر ئاستی ناوچه‌كه و جیهانیشدا ئێمه و هێزه‌كانی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی به به‌رنامه‌یه‌كی تیۆری و قۆناغێكی ستراتیژی و ته‌كتیكی ده‌گه‌یێنێت و له ئێستاوه له‌ناو هه‌وڵ و ئاماده‌كاری ئه‌مه‌دان.
بانگه‌وازیم بۆ قۆناخی داهاتوومان؛ با له‌سه‌ر بنچینه‌ی بڕیاره‌كانی كۆنگره و ئه‌و بۆچوون و پێشنیازانه‌ی له‌م نوسراوه‌دا باسم كردوون، قورسایی بخه‌ینه سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان و پێشكه‌وتن و وه‌رچه‌رخانی سه‌ركه‌وتووانه به‌دی بهێنین.
19ی حوزه‌یرانی 2025
عه‌بدوڵڵا ئۆجالان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
ویتکۆف لەبارەی دانوستانەکانی غەززە گەشبینە
- تەندروستی
- 8 خولەک لەمەوپێش
بەکارهێنانی پیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی سەربازی داوا دەکات چەکدانانی پەکەکە شنگالیش بگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: بەهرەی گەنجەکانمان شانازییەکی گەورەیە
13 تەممووز
بەهۆی شەڕی پەکەکەو تورکیاوە سەدان گوندی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون
12 تەممووز
چارەسەرێکی ئازاری درێژخایەن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی بیرچوونەوە زیاد دەکات
12 تەممووز
هونەرمەندێکی کورد دەوێت لە چەکە سووتاوەکانی پەکەکە بەرهەمێکی هونەری دروست بکات
12 تەممووز
قسەی دڵی خەڵک لەبارەی مووچە؛ کاتی هەڵوێست و بڕیارە بەرامبەر بەغدا
10 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 خولەک لەمەوپێش
ویتکۆف لەبارەی دانوستانەکانی غەززە گەشبینە
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی سەربازی داوا دەکات چەکدانانی پەکەکە شنگالیش بگرێتەوە
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر نرخی خانووبەرە بەرزدەکاتەوە
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی دیکەی سەردانەکانی شاندی دەم پارتی دەستپێدەکەنەوە