ئاڤا نیوز
هێزێکی عێراقی بۆ دەستبەسەرداگرتنی بیرە نەوتەکان چوونەتە ناحیەی کوڵەجۆ لە قەزای قەرەتەپە و هێزی پێشمەرگەش لەو شوێنانە خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بابەتی سەرەکی: دوای بڕیاری بەقەزاکردنی قەرەتەپە، لایەنە کوردییەکان لە بەغدا ئەم بڕیارە بە پێچەوانەی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراق ناودەبەن و پێیان وایە دەبێتە هۆی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە کێشەلەسەرەکان؛ بەگوێرەی بڕیارەکەش ناحیەی کوڵەجۆ دەخرێتە سەر قەزای قەرەتەپە، ئێستا گومان هەیە نیازی حکومەتی عێراق لە بڕیارەکەدا بۆ دەستبەسەرداگرتنی بیرەنەوتەکانی سنوورەکە بێت، ئەمەش ناڕەزایەتی کوردی بەدوای خۆیدا هێناوە.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند: هێزێکی زۆری عێراق هاتوونەتە سنووری کوڵەجۆ و لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە نزیکبوونەتەوە، و دەیانەوێت دەست بەسەر بیری نەوتی (قەمەر)دا بگرن.
- لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان خەندەق بە چواردەوری بیری نەوتی قەمەردا دروست کراوە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هاتنەپێشەوەی هێزە عێراقییەکان بۆ سەر بیرەنەوتەکە بکەن.
- بۆ هەر ڕووبە ڕووبوونەوەیەک هێزی پێشمەرگەی کوردستان خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
-حکومەتی عێراق مەبەستییەتی ئەو بیرە نەوتە کە شوێنێکی ستراتیژییە دەستی بەسەردا بگرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 2-7-2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا بڕیاری بەقەزاکردنی ناحییەی قەرەتەپەی ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەرەتەپە دەکەوێتە باکووری پارێزگای دیالە و بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراق لە چوارچێوەی ناوچە کێشەلەسەرەکانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کەرتی 48ـی بەحرکە لە هەولێر داوای خزمەتگوزاری دەکەن




