
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕی ئەكسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل خۆی بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ دژی ئێران ئامادە دەکات.
وێنە گەورەکە: دەنگۆکانی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئیسرائیل دژی ئێران مشتومڕی بەدوای خۆیدا هێناوە و ئەکسیۆس لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئیسرائیل چاوەڕوانی گڵۆپی سەوز و پشتیووانیی سەرۆكی ئەمریكا دەكات بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ماڵپەڕەکە، ئەو ئامادەکارییانەی ئیسرائیل پەیوەندی بە ئەگەری هەوڵی زیندووکردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمیی هەیە لەلایەن ئێرانەوە، هاوکات دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئەكسیۆسیان ڕاگەیاندووە، لە سەردانەکەی ئەم دواییەی نەتایناهۆ بۆ واشنتن ئاماژەکان بۆ ئەوەن ئیدارەی ترەمپ پشتگیری لە هێرشە نوێیەکانی ئیسرائیل بکات بۆ سەر ئێران، بەڵام بە هەندێک مەرجەوە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: سەرچاوەکان دەڵێن، ئیسرائیل لە ئەگەری دوو سیناریۆ هێرش دەکاتەوە سەر ئێران ئەوانیش، هەوڵدانی ئێرانە بۆ لابردنی یۆرانیۆمی زۆر پیتێنراو لە دامەزراوە زیانلێکەوتووەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهان، دووەمیان بریتییە لە دووبارە دەستپێکردنەوەی بەرنامەی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 31 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






