ئەردۆغان: بە پڕۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر وەڵامی ناحەزانمان دەدەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 تەممووز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی ڕایگەیاند، "ئەو هەواڵە خۆشەی کە چەندین ساڵە چاوەڕێی دەکەین، لە چەند ڕۆژی داهاتوو وەک موژدەیەکی خۆش و مێژوویی ڕایدەگەیێنین. دەشڵێت، "بە پڕۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر وەڵامی ناحەزانمان دەدەینەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پەیامەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، "بڕوامان بە هێزی سیاسی و ئاشتی هەیە، نەک چەک"، داواشی کرد لە پەرلەمانی تورکیاوە بە کرداری هەنگاو بۆ پرۆسەی ئاشتی چارەسەری پرسی کورد لەو وڵاتە بنرێت.
وتاری فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی پێشکەشی کرد، ڕایگەیاند: بە پڕۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر وەڵامی ناحەزانمان دەدەینەوە کە داستانی برایەتیمان بەرەو قۆناغیکی زۆر باش دەبات.
- بە شکاندنی دیواری تورکیایەکی بێ تیرۆر برایەتی و ئاشتەوایی بەدی دێنین.
- ئەم ئاشتەواییە لە بەرژەوەندی کورد و تورک و سەرجەم لایەنەکانی دیکە دەبێت.
- لە چەند ڕۆژی داهاتوو گوێمان لە هەواڵی خۆش دەبێت، ڕێگە نادین تێکدەران و ناحەزان ئەم پڕۆسەیە تێک بدەن، پرۆسەی ئاشتی بەرەو قۆناغێکی نوێ و گرنگ دەبەین.
- ئەو هەواڵە خۆشەی کە گەلەکەمان چەندین ساڵە چاوەڕێی دەکات، پەنا بەخوا موژدەی ئەو هەواڵە خۆشە بە یەکەوە بە گەلەکەمان دەدەین.
لەدرێژەی وتارەکەیدا، ئەردۆغان دڵگرانی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی 12 سەربازەکەی تورکیا لە ناوچەی پەنجە کلیت لە سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ڕاگەیاند و گوتی: "ئەوان وەک سیمبولی پرۆسەی تورکیایەکی بێ تیرۆر دەمێننەوە، ئیتر دەگەینە تورکیایەکی بێ تیرۆر".
بڕیاروایە لە ڕۆژی هەینی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە لە گوندی توەسورانی سەر بە ئیدارەی ڕاپەرین بە بەشداری 30 چەکداری پەکەکە و 2 لە فەرماندەکانییان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






