
دیمەنی سوێندخواردنی دادوەر حەسەن خەفاجی وەک ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵی. وێنە؛ سەرۆکایەتی کۆمار
ئاڤا نیوز
دادوەرێکی نوێی دادگای فیدڕاڵی لەبەردەم سەرۆککۆماری عێراق سوێندی دەستووریی خوارد و بووە ئەندامی یەدەگی دادگاکە، دادوەرە تازەکە شوێنی دادوەر مونزیر ئیبراهیم دەگرێتەوە کە پێشتر ئەویش ئەندامی یەدەگ بوو و 3ـی ئەم مانگە بووە سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی.
وێنە گەورەکە: بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانەوە، 23ـی مانگی ڕابردوو جاسم عومەیری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش کرد، 3ـی ئەم مانگەش دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سوێندی دەستووریی خوارد، 1ـی ئەم مانگەش نۆ ئەندامەکەی دادگاکە لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پەشیمان بوونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە دادوەر حەسەن خەفاجی وەک ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵی لەبەردەم لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار سوێندی دەستووری خوارد.
سەرۆککۆمار لە ڕێوڕەسمەکەدا ئەوەی خستووەتەڕوو، دادگای فیدڕاڵی کۆڵەکەی ژیانی دەستوورییە لە عێراق و پشتیوانی بنەمای دادوەرپەروەریی و سیستمی سیاسیی وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






