ئاغای گۆران لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکات كێشەكان بەكۆتا بێن و ياسا و دادگا شوێنى يەكلاكەرەوەى كێشەكان بن
- هەواڵ
- 9 تەممووز
ئاڤا نیوز
لەبارەی گرژییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی قەزای خەبات لە هەولێر و دوای بڵاوکردنەوەی پەیامی فەرمی سەرۆک هۆزی هەرکی لەڕێگەی ئاڤاوە، ئاغای گۆران داوا دەکات كێشەكان بەكۆتا بێن و ياسا و دادگا شوێنى يەكلاكەرەوەى كێشەكان بن.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند کەسێکی هۆزی هەرکی و هێزە ئەمنییەکان لە قەزای خەبات دروست بووە، هەوڵەکانیش بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان بەردەوامن.
پەیامی فەرمی: بەشار موشير ئاغاى گۆران، لە پەیامێکدا لەڕێگەی ئاڤاوە ڕایگەیاند، كەسايەتى و ڕيش سپى و توێژه جياوازەكان لەنێو عەشيرەتى گۆران، خوازريارم خۆتان بەدوور بگرن لەهەموو جۆره دەمارگيرى و ڕوبەڕووبونەوەيەك، ببێته هۆکاری دروست بوونى ئاڵۆزى و بەريەككەوتن.
ئێمە لە عەشیرەتی گۆران لەڕابردوو و لەئێستا و داهاتووش، پەرۆشى ئارامى و سەقامگيرى كۆمەڵایەتی بووين و شانمان داوەتەبەر پاڵپشتىكردنى حكومەتى هەرێمى كوردستان و هێزەكانى پێشمەرگە و ئاسايش و پۆليس بۆپاراستنى دەستكەوتەكان.
ئێمه بڕوامان به پێكەوه ژيان و يەكتر قبووڵكردنە و ئارامى كوردستانيش به لامانەوە گرنگى خۆى هەيه، كە خاوەن حكومەت و دامەزراوەى شەرعى و ئەمنییە. دەبێت هەمووتان ورياى ئەوەبن كە لە بارودۆخى لەو شێوەیە، كەسانى ڕاهێنراو و پيشە تێكدەر بەلاڕێتان نەبەن و هانتان بدەن بۆ نانەوەى ئاژاوه. هيوادارم كێشەكان بەكۆتا بێن و ياسا و دادگە شوێنى يەكلاكەرەوەى كێشەكان بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






