
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و لە ئاڵای ئەمریکا و عێراق
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، هەرچەندە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر کاڵای عێراقیدا بەڕێژەی 30% کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر وڵاتەکە نابێت، بەڵام ئەو بنەمایانەی بڕیارەکەی لەسەر دەرکراوە هەڵەن و پێویستە عێراق داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکات.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێناسی گومرگی بەڕێژەی 30% بەسەر کاڵای هاوردەکراوی چەند وڵاتێکدا سەپاند یەکێک لەوانەش عێراق بوو، بڕیارەکەش لە 1ی ئابەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێکۆڵینەوەی ئابووری دەڵێت، عێراق ساڵانە بە بەهای چوار ملیار دۆلار هەناردەی نەوتی بۆ ئەمریکا هەیە و لە بەرامبەریشدا بە بەهای دوو بۆ سێ ملیار دۆلار کاڵا لەو وڵاتەوە هاوردە دەکات، لەم ڕوانگەیەوە واشنتن باوەڕی وایە ئاڵوگۆڕی بازرگانییەکەی لەگەڵ بەغدا لاسەنگە و لە بەرژەوەندیی عێراقدایە، بەڵام ئەگەر ئەو کاڵایانەی ئەمریکا هەژمار بکرێن کە ناڕاستەوخۆ و لەڕێگەی وڵاتانی دیکەوە دێنە عێراق، دەردەکەوێت ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەلای ئەمریکادا دەشکێتەوە.
بەوتەی ئەو شارەزایە عێراق ساڵانە بە بەهای چەندین ملیار دۆلار کاڵا هاوردە دەکات لەوانە کاڵای ئەلیکترۆنی وەک مۆبایل، بەرنامەی وەک مایکرۆسۆفت و ڕێکلام لە کۆمپانیای مێتا ئەوە جگە لە هاوردەکردنی کاڵای دیکەی ئەمریکی وەک ئۆتۆمبێل لەڕێگەی وڵاتی سێیەمەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیارەکەی ترەمپ بەهۆی ئەوەی هەناردەی نەوت ناگرێتەوە، بۆیە کاریگەریی نابێت یان زۆر سنووردار دەبێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: مەنار عوبەیدی دەڵێت، پێویستە حکومەتی عێراق داوای پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکات و داوا لە واشنتن بکات ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەژمار بکات ئەو کات دەردەکەوێت بازرگانییەکە بەلای ئەمریکادایە، هاوکات پێویست دەکات داوا لە واشنتن بکات هەموو کاڵاکانی ڕاستەوخۆ بۆ عێراق بنێرێت نەک لەڕێگەی وڵاتانی دیکەوە.
یەکێکی دیکە لە بژاردەکان کە ئەو شارەزایە باسی دەکات، بریتییە لە ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی ترەمپ لەلایەن عێراقەوە، ئەو بژاردەیەش بە خراپ ناودەبات و پێی وایە، وادەکات ئەمریکا بەربەست و ئاستەنگی زیاتر بۆ عێراق دروست بکات، بۆیە داوا دەکات حکومەتی عێراق سەرلەنوێ پەیوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ ئەمریکا پتەوبکاتەوە و گەشەی زیاتری پێبدات، تا خۆی لە کێشەی نوێی ئابووری لە داهاتوودا بەدوور بگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






