
دیمەنی بوکەڵەی لابووبوو. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
تیمەكانی چاودێریی بازرگانی و قایمقامییەتەكانی سنووری پارێزگای هەولێر لە گەڕان بەردەوامن بۆ دەستبەسەرداگرتنی بووكەڵەی قەدەغەكراوی لابووبوو، بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانی هێشتا هەزاران بووكەڵەی دیكە ماون.
وێنە گەورەكە: بووكەڵەی لابووبوو، لە ماوەیەكی كەمدا بووە ترێند و لەسەر ئاستی جیهان و هەرێمی كوردستان زۆرترین خواستی كڕینی لەسەرە.
لێدوانی فەرمی: هۆگر عەلی، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تیمەكانمان لە بازاڕەكان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دەستبەسەرداگرتنی بووكەڵەی لابووبوو و تاوەكوو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار دانە لەو بووكەڵە قەدەغەكراوە دەستیان بەسەرداگیراوە بەڵام بەر لە قەدەغەكردنیشی هەزاران دانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر لێ فرۆشراوە و پێشبینیش دەكرێت هەزاران دانەی دیكە لە فرۆشگا و دووكان و كۆگاكان مابن، بەڵام بەردەوام دەبین تاوەكوو دوادانەی دەستبەسەردا دەگرین.
هۆگر عەلی وتیشی، ژمارەیەك زۆر لە باوكان و دایكان پەیوەندیمان پێوە دەكەن و گلەیی لە هێنان و فرۆشتنی ئەو جۆرە بووكەڵەیە دەكەن بەتایبەت كە ئێستا قەیرانی دارایی و حكومەتی عێراق چەند مانگێكە مووچەی نەناردووە و نرخی بووكەڵەكەش گرانە.
زۆرینەی بووكەڵەكان لە ناوەڕاستی عێراقەوە هێنراون و ژمارەیەك زۆر لە شاری بەغدا هەیە بۆیە سەرجەم بازگەكانمان ئاگادار كردووەتەوە كە ڕێگری لە هێنانی ئەو جۆرە بووكەڵەیە بكەن.
بەهۆی قەدەغەكردنیەوە، نرخی بووكەڵەكە لە 10 هەزارەوە بەرز بووەتەوە بۆ 18 هەزار.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا بەشێك لە خاوەنی فرۆشگاكان دەستیان كردووە بە ناردنەوەی بووكەڵەكان بە نرخێكی هەرزانتر لەو شوێنانەی كە لێیانەوە هاتوون كە زۆرینەیان لە سنووری پارێزگای بەغداوە هاوردە كراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژانی ڕابردوو یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانیش سەبارەت بە بووكەڵەی لابووبوو ڕایگەیاند كە كڕینی ئەو جۆرە بووكەڵەیە وەك تاقیكردنەوەی شانس و بەخت حەرامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




