بەهۆی سزاکانی ئەمریکا کێشە بۆ هەناردەکردنی بەشێکی نەوتی عێراق دروست بووە
- عێراق
- 10 تەممووز

دیمەنی بەندەری خۆر زووبێر لە بەسرە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەهۆی سزادانی بازرگانێکی کورد لەلایەن ئەمریکاوە، کێشە بۆ هەناردەکردنی بەشێک لە نەوتی بەسرە دروست دەبێت و هۆشداریش دەدرێت کە دەبێتە هۆی ئیفلیجبوونی بەشێک لە سیستمی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و ڕۆژانە ملیۆنان دۆلاری زیانی بۆ حکومەت هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای ئەم مانگە ئەمریکا سزای بەسەر بازرگانێکی عێراق - بەریتانی بەناوی 'سەلیم ئەحمەد سەعید' ناسراو بە "ئومێد" سەپاند، کە کوردە و خەڵکی سلێمانییە. تۆمەتبار کراوە بەوەی تۆڕێکی قاچاخچێتیی بەڕێوە بردووە، نەوتی ئێرانی بە ناوی نەوتی عێراق فرۆشتتووە بە قاچاخ و بەڵگەنامەی ساختەی دروست کردووە، ئەمریکاش پێی زانیوە و سزای داوە و خستوویەتیە لیستی ڕەش، نابێت هیچ کەس و کۆمپانیایەک کاری لەگەڵ بکات.
چی ڕوویدا: عێراق لە بەندەری خۆر زووبێر نەوت دەفرۆشێت لە بەسرە، چەند سەکۆیەکی هەیە، واتا ناوچەیەک کە بە عەرەبی پێی دەڵێن 'ڕەسیف'، نزیکەی هەشت دانەی هەیە، یەکێک لەوانە سەکۆی 41ـە کە هی "سەلیم ئەحمەدە"، ئێستا پڕە لە نەوت، ڕۆژانە 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی لێ فرۆشراوە، ئەمە بە قسەی عەلی شەداد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێڕاق.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا بە ئاڤای وت، "نزیکەی 10 ڕۆژە کەس ناوێرێت نەوت لەو سەکۆیە بکرێت، هەموو خەزانەکان پڕ بوون. تەنانەت چەند ڕۆژێکە کەشتییەک بە ناوی ستیلە، کە زیاتر لە 30 هەزار تۆن نەوتی خاوی تێدایە لە سەکۆکە وەستاوە، نازانێت لە کوێ نەوتەکەی خاڵی بکات و کەسیش نەوتەکەی لێ ناکڕێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: بەشێک لە پەرلەمانتاران و شارەزایانی ئابووریی هۆشداری دەدەن لە کارکەوتنی ئەم سەکۆیە دەبێتە هۆی ئیفلیج بوونی بەشێک لە سیستمی هەناردەکردنی نەوتی عێراق و ڕۆژانە ملیۆنان دۆلاری زیانی بۆ حکومەت هەیە. دەشڵێن کاریگەریی ئەمنی و ئابووریی درێژخایەنی لێدەکەوێتەوە.
شارەزایانی ئابووری هۆشداری تووند دەدەن و پێیان وایە ئەمە مەترسیدارترین کێشەیە لە بواری نەوت لە مێژووی حکومەتی عێراق لەدوای 2003ـەوە، بەپێویستیشی دەزانن پێداچوونەوە بە شێواز و سیستەمی فرۆشتنی نەوت بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت





