قاسم ئەعرەجی لەبارەی هێرشە درۆنییەکان: لیژنە پێکهێنراوە و بە ئەنجامی دروست گەیشتووین
- هەواڵ
- 10 تەممووز

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە مەزاری نەمران لە بارزان. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییەی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەڵێت، سەرۆکوەزیران لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە و بە ئەنجامی دروست گەیشتووین.
چیرۆکی سەرەکی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی مەزاری نەمرانی کرد لە بارزان و گوتی، مەزارێکی سادە بەڵگەیە لەسەر خاکی بوون و خەبات بۆ بەدیهێنانی دادپەروەریی.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند: بە ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران سەردانی هەرێمی کوردستانمان کردووە و لەگەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووینەوە، باسمان لە ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران و ئەو هەنگاوە گەورە و جدییانە کرد پێویستە چارەسەری دروست و ڕاستەقینە بۆ کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و شایستەکان بدۆزرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق زیاتر گوتی، "ئەمڕۆ حکومەتی عێراق و سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ شانازی بە پەیوەندییە باشەکانی لەگەڵ خەڵکی خۆمان لە هەرێمی کوردستان و سەرکردەکانی دەکات، جددیشین بۆ چارەسەری کێشەکان لەسەرووی هەمووشیانەوە پرسی مووچەی فەرمانبەران لە زووترین کاتدا پشت بەخوا".
لەلایەکی دیکەوە: قاسم ئەعرەجی گوتی، "ئاسایشی هەموو ناوچەیەکی عێراق ئاسایشی هەموو وڵاتەکەیە، ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوەیە، بۆیە دەبێت پێکەوە کاربکەین، سەرکۆنەی هەموو دەستدرێژییەک دەکەین لە سەر هەر ناوچەیەک بێت، سەرۆکوەزیران لیژنەیەکی باڵای پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئەم دواییە و دیاریکردنی ئەوانەی ئەو دەستدرێژییەیان ئەنجامداوە و دەدرێنە دادگا، پێم وایە لیژنەکە ڕێکاری خۆی گرتووەتەبەر و ئەنجامی ئەرێنی و دروستیشی بەدەستهێناوە"
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مێژووی 120 ساڵی كورد لە ئەمریكا بڵاو دەكرێتەوە
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفلۆنزا ئێران ناچار دەکات پشووی قوتابخانەکان درێژ بکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

داتای هەنگەوانانی كوردستان بەدیجیتاڵی دەكرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە میسان تەرمی شێخێک بە تەقەکردنەوە دەنێژرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێک لە سلێمانی بە داهاتی کۆکردنەوەی کارتۆن چێشتخانەیەک دەکاتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێک پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەناو ڕووباری سیروان دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە بلاک فرایدەی فێڵی بەشێک لە دووکاندارەکان ئاشکرا دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا لە پیشەوەرانی قەزای ڕزگاری دەکرێت دووکانەکانیان چۆڵ بکەن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئیخوان موسلیمین دەخەینە لیستی تیرۆر






