لە هەولێر لەسەر پارچە زەوییەک کێشە لەنێوان چەند هاووڵاتییەک دروست دەبێت
- کوردستان
- 10 تەممووز
وێنەی زەوی (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی چەند هاوڵاتییەک لە هەولێر دەکات، کێشەکە لەسەر 20 دۆنم زەوییە و بۆ پێش 15 ساڵ دەگەڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەولێر لەسەر ڕێگای مووسڵ کە دەکەوێتە دەرەوەی شەقامی 120مەتری، گۆڕەپانێکی فێرکردنی شۆفێری هەیە و لە ساڵی 2010 دروست کراوە. زەوییەکە شەش دۆنمە، واتە 15 هەزار مەترە کە زەوییەکی تەختە. لە ساڵی نەوەتەکان کەسێک بە ناوی (ف.ئ) 20 دۆنم زەوی بە ناوی زەویی کشتوکاڵی لە حکومەت وەرگرتوو، بەڵام لە ساڵی 2010 ، لەو 20 دۆنم زەوییە، شەش دۆنمی بە 30 دەفتەر دۆلار بە کەسێک فرۆشتووە بە ناوی دلێر مستەفا، ئەویش زەوییەکەی کردووەتە گۆڕەپانی فێرکردنی شۆفێری و خانوو و کابینەی لەسەر دروست کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دروستکردنی گۆڕەپانەکە بە ئاگاداری حکومەت بووە و شارەوانی کۆدی پێداون، کاتێک ویستوویەتی دەستکاری بکات، لیژنەی شارەوانی کەشفیان بۆ کردووە. هاوکات لەکاتی دروستکردنی گۆڕەپانەکە مرور تەختیتی بۆ کردوون. تەنانەت لە شارەوانی پێیان گوتوون زەوییەکە هی حکومەتە، بەڵام ئەگەر حکومەت ئیشی پێبوو قەرەبووتان دەکاتەوە.
کوڕێکی دلێر مستەفا بەناوی سۆران دەڵێت، "ئەوکات پارەیەکی زۆرمان لەو زەوییە خەرج کرد، دواتر بە کرێی 25 وەرەقە دامان بە ژنێک بە ناوی حاجی حەلیمە، بەڵام خۆیان پارەی پاسەوانەکانیان داوە". دەشڵێت، دوای پێنج ساڵ حاجی حەلیمە وتوویەتی، "چیتر بۆم دەرناهێنێ، بۆیە گۆڕەپانەکەی بە کرێ داوەتە ژنێکی دیکە بە ناوی دونیا بۆ ماوەی چورا ساڵ تا 2019، مانگانە هەر بە 25 وەرەقە". دوای ئەوکاتیش دونیا بەبێ گرێبەستی یاسایی کاری لە گۆڕەپانەکە کردووە هەتا ئەمساڵ.
سۆران دەڵێت، پێش جەژنی قوربانی ئەمساڵ، شارەوانی هەولێر هەڵساوە گۆڕەپانەکەی تێکداوە، وتوویانە زەوی حکومەتە، سۆران دلێر دەڵێت زەوییەکە دراوەتە کەسێک و بەنیازن بیکەنە پڕۆژەی نیشتەجێبوون، بۆیە "لە ئێمەیان وەرگرتەوە، لەکاتێکدا ئێمە لە 2010ەوە زیاتر لە 50 دەفتەر دۆلارمان لەو زەوییە خەرج کردووە.
چی ڕوویدا: کرێچی دووەم کە دونیا بوو، لەگەڵ کەسوکاری ئەمڕۆ چوونەتە سەر زەوییەکە، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانییان کرد و داوایان کرد قەرەبوو بکرێنەوە، لەبەرئەوەی ئەوانیش دەڵێن،" 13 دەفتەر دۆلارمان لە گۆڕەپانەکە خەرج کردووە".
هاوکات، برایەکی دونیا بە ناوی خۆشەویست ئەحمەد دەڵێت ساڵی 2015 کاتێک بەکرێیان گرتووە، دلێر پێی نەگوتوون زەوییەکە هی حکومەتە، "وتوویەتی هی خۆمە".
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ کێشکە کردووە، هەردووکیانی ڕووبەڕوی یەک کردووەتەوە، سۆران کوڕی دلێر مستەفا و خۆشەویستی برای دونیا. هەردووکیان داوای قەرەبوو دەکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەسەر ئەم کێشەیە بۆ ئاڤا دەڵێت: ئەم زەوییە بە فەرمی موڵکی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێرە، بەپێی یاسا و گرێبەستیش بێت ئەم کەسانە هیچ گرێبەستێکی فەرمییان لە سەرۆکایەتیی شارەوانی نییە کە بیسەلمێنێت لە حکومەت بەکرێیان گرتووە یان کڕیویانە، بەڵکو هەر لە خۆڕا و بەهەڕەمەکی دەستیان بەسەر زەوییەکەدا گرتووە و گۆڕەپانەکەیان بە بێ مۆڵەت و بە نایاسایی دروست کردووە، بۆیە مافی هیچ قەرەبوویەکیان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





