
"ژمارەیەک چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان، "پەکەکە
ئاڤا نیوز
گرووپێكی نێو پەكەكە كە ژمارەیان لەنێوان 30 بۆ 40 چەكدارە دوای دانانی چەكەكانیان ڕاگەیێنراوێكیان بڵاو كردەوە و دەڵێن به ئیرادهی ئازادی خۆمان چهكهكهمان لهناو دهبهین.
چیرۆكی سەرەكی: دوای 47 ساڵ لە شەڕی چەكداری ئەمڕۆ هەینی 11-7-2025، گرووپێكی نێو پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە ) لە مەراسیمێكدا كە تیایدا شاندێكی دەم پارتی و نوێنەری سەرۆك بارزانی و هەریەك لە حكومەتەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و توركیا و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لە ئەشكەوتی جاسەنەی سنووری سوورداش لە پارێزگای سلێمانی چەكەكانیان دانا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەو گرووپە گەریلایەی پەكەكە كە ژمارەیان لەنێوان 30 بۆ 40 كەسە، كە ناویان لەخۆیان ناوە گرووپی (ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی) ڕاگەیێنراوێكیان سەبارەت بە پرۆسەی چەكدانانیان بڵاوكردەوە و دەڵین ئەمڕۆ به ئیرادهی ئازادی خۆمان چهكهكهمان لهناو دهبهین، دەشڵێن هیوادارین ئهم ههنگاوهمان ببێت به مایهی خێر و خۆشی بۆ گهلهكهمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕی دەیان ساڵەی نێوان چەكدارانی پەكەكە و توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بەڕێوەچوو بەو هۆیەوە سەدان گوندی سنووریی هەرێمی كوردستان دەیان ساڵە چۆڵكراون و زیانی گەورە بە جووتیار و كشتوكاڵكار و ئاژەڵدارانی دانیشتووانی ئەو دەڤەرە سنوورییانە كەوتووە، ئەمە جگە لەوەی كە دەیان كەسی سڤیلی دانیشتووی گوندەكانی ئەو ناوچە سنوورییانە هەر بەهۆی هەمان شەڕەوە گیانیان لەدەست داوە، ئەمە سەرەڕای زیانی گەورە بۆ چەندین ناوچەی كەشتیاریی گرنگ، بەتایبەتی لە سنووری پشدەر و ئامێدی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی کەرتی 48ـی بەحرکە لە هەولێر داوای خزمەتگوزاری دەکەن




