
دیمەنی خۆفێنککردنەوەی هاوڵاتییەک بەهۆی گەرما لە بەسرە. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی، دەوامی فەرمانگەكانی پارێزگای بەسرە كاتژمێرێك كەمكرایەوە.
وێنە گەورەكە: بەپێی پێشبینییەكانی دەستەی کەشناسیی عێراق، لەسبەی شەممەوە شەپۆلێکی بەتینی گەرما ڕوو لە عێراق دەکات و لە پارێزگای بەسرە دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی، لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین ، دیالە، بەغدا، بابل، نەجەف ، کەربەلا، دیوانیە و موسەننا دەگاتە 48 پلەی سیلیزی، پارێزگاکانی واسیت، مەیسان، ناسرییە 49 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنن.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ هەینی 11ـی تەمموز، پارێزگای بەسرە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بڕیاریدا دەوامی فەرمانبەرانی فەرمانگە و دامەزراوە حكومییەكانی پارێزگاكە كەمبكرێتەوە و تا یەكی نیوەڕۆ، بڕیارەكەش بۆ كاتێكی نادیارە و ئەگەری درێژكردنەوەی هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا، داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتەكانی پاش نیوەڕۆدا وریا بن و ڕێکاری پێویست بۆ خۆپارێزی بگرنەبەر و خۆیان لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر بەدووربگرن، بەو پێیەی ڕێژەی تیشکی سەروو بنەوشەیی زیاد دەبێت و ئەمەش زیان بە تەندروستییان دەگەیەنێت.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: شێخ دارا، پێشکەشکار و پسپۆڕی كەشناسی لە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، لە سبەی شەممەوە شەپۆڵێكی گەرمای بەتین ڕوو لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەكات و لە بەسرە پلەكانی گەرما بۆ سەرووی 50 پلە بەرز دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





