پرۆسەی تێستکردنی بۆرییەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 11 تەممووز

دیمەنی تێستکردنی بۆرییەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی خێرای هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی لە چەند شوێنێکی جیاواز پرۆسەی تێستکردنی بۆرییەکانی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەستیپێکرد و بەشێوەی ئەزموونی ئاو گەیێنرایە چەند گەڕەکێک.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو، بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی ژێر زەوی لە هەولێر چەند گەڕەکێک دووچاری کەمئاوی بوونەوە، بەڵام بۆ هاوینی ئەمساڵ پڕۆژەی ستراتیژی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەگاتە گەڕەکەکان و تا 30 ساڵی داهاتوو کێشەی کەمئاوی چارەسەر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حوسێن، بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئاو گەیشتە تۆڕەکان و پرۆسەی خاوێنکردنەوە و تێستکردنی هێڵەکانی گواستنەوەی ئاو لە گەڕەکەکانی ژیان، ڕۆشنبیری، تۆپزاوەی ئەحمەدی، قەرەبووی تۆپزاوە، قەرەبووی ژیان، گەڕەکی شەهیدان، گردەڕەشە، تیمار، ئاسوودە و هێڵی سەرەکی دارەتوو و چەندین شوێنی دیکە دەستی پێکرد. پرۆسەکە دوو تا سێ ڕۆژ دەخایەنێت و ئەم هەفتەیە ئاو دەگاتە گەڕەکەکان. ئەمە جگە لەوەی ئاو گەیشتە هەردوو خەزانی پێنجی حەسارۆک و بنەسڵاوە و ئێستا پڕ ئاون و ئەو شوێنانەش سبەی تێست دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: بەوتەی ڕابەر حوسێن، تیمەکانی کۆنتڕۆڵی جۆریی و تیمی پشکنینی پڕۆژەی فریاگوزاری ئاوی خێرای هەولێر بەردەوام تێستی ئاوەکە دەکەن، تا ئێستا هاوتای ستانداردی جیهانییە و بێ کێشەیە، NTUـی ئاوەکە 3.5 بووە و کلۆرەکەی 0.4 بووە ئەم ڕێژەیەش زۆر گونجاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم قۆناغەدا، پڕۆژەكە لە ڕێگەی كۆیە، كەركووك و مووسڵ وەك بنەسڵاوە و مامزاوە و قەتەوی و دارەتوو و باغلومنارە و باغەمرە و گەڕەكەكانی ژین و ژیان و ڕۆشنبیری و 8ـی حەسارۆك و چەندین گەڕەك و شوێنی دیكەی دەرەوەی شەقامی 120مەتری دەكەوێتە كار و كاركردنیش لە سەرجەم زۆنەكانی تردا بەردەوام دەبێت و لە ماوەیەكی دیاریكراودا تەواوی پرۆژەكە تەواو دەبێت و هەولێر و دەوروبەری بەیەكجاری كێشەی كەمئاویان نامێنێت.
باکگراوند: ڕۆژی 8ـی ئەیلولی 2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دانرا و شاری هەولێر تا 30 ساڵی دیکە لە کێشەی کەمئاوی ڕزگار دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
پارتی بەفەرمی لە دهۆکەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
پارتی بەفەرمی لە دهۆکەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: مەڕوان بەرغوسی یەکێک نابێت لە ئازادکراوەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لوبنان 32 کەس بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل دەستگیر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە بۆ دارە بەتەمەنەکانی کەرکووک دەدانرێت