جوڵانەوەیەکی پەرلەمانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئاشکرا دەکرێت
- هەواڵ
- 12 تەممووز

هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەگەڵ ئەوەی دەستوور ڕێگەیان پێ نادات، کۆمەڵێک پەرلەمانتار، بەپاساوی کەمتەرخەمی لە ئەرکەکانیان، هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023 بەڕێوەچوو، بۆ کێبڕکێ لەسەر 285 کورسی لە پانزە پارێزگا جگە لە هەرێمی کوردستان، پێنج هەزار و 898 کاندید بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکە دا کرد.
لێدوانی فەرمی: عەلی مووسەوی، پەرلەمانتار لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی پارێزگاکان هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەش بە هاووڵاتییان نەکردووە، بۆیە ڕێککەوتن و جوڵانەوەیەکی پەرلەمانی بۆ هەڵوەشاندنەوەیان هەیە.
زانیاریی زیاتر: مووسەوی ئاماژەی بەوەشکرد ئەو ئەنجوومەنانە ئەڵقەیەکی زیادەن و کاری پارێزگارەکان پەکدەخەن، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغداش بەتایبەتی شایستەی بەڕێوەبردنی پایتەختێکی گەورەی وەک بەغدا نییە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر دادگای باڵای فیدڕاڵی لە ڕوونکرنەوەیەکدا جەختی لەوە کردەوە، کە دەسەڵاتی یاسادانان (پەرلەمان) ناتوانێت یاسایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەربکات و هەر هەوڵێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئەنجوومەنانە لە ڕێگەی یاسای ئاساییەوە، ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەستووری دەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





