بۆمبەکەی پەرلەمان؛ ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا مەترسی تەقینەوەی هەیە

شەیری بکە لە:
بۆمبەکەی پەرلەمان؛ ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا مەترسی تەقینەوەی هەیە

دیمەنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ڕاگەیاندنی پەرلەمان

ئاڤا نیوز

بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق، لە ئەگەری تێپەڕاندنی ڕێککەوتنی "خۆر عەبدوڵا"ـی نێوان عێراق و کوێت نیگەرانن.

وێنە گەورەكە: دوای كۆتاییهاتنی پشووی وەرزی یاسادانی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە 12ـی تەمموزی 2025، دانیشتنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێدەكاتەوە و، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی كارنامەی پەرلەمان، دانیشتنەكە كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ دەستپێدەكات و دەنگ لەسەر سێ پرۆژەیاسا دەدرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسای دیكە دەكرێت.

لێدوانی فەرمی: عامر عەبدولجەبار پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: مەترسی تێپەڕاندنی (ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵا) بە زۆرینەی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان باڵی بەسەر دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان کێشاوە.

زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە داوا لە گەلانی عێراق دەکات، پشتگیری خۆپێشاندانێکی ئاشتییانەی گشتگیر بکەن، لە ئەگەری تێپەڕاندنی ئەم یاسایە لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا.

ئەمەش بزانە:  زیاتر لە 130 یاسا لە خولی ئێستای پەرلەمان پەکخراون و چارەنووسیان نادیارە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی و ململانێی نێوان کوتلە و لایەنە سیاسییەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ