
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی دواین پێشهاتەکانی غەززەوە دەڵێت: هیوادارم لە غەززە ڕێککەوتن بکرێت.
چیڕۆکی سەرەکی: دواجار بە هەوڵەکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس توانیان دانوستان ئەنجام بدەن و ماوەی هەفتەیەکە شاندی ئیسرائیل و حەماس لە دەوحەی قەتەرن بەمەبەستی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پێشکەوتنێک لە دانوستانەکان بەدی ناکرێت و لایەنەکان سازش لەسەر داواکارییەکانیان ناکەن بۆردومانەکانی ئیسرائیلیش بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامن.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند، "ئێمە کاردەکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی 60 ڕۆژە لە غەززە، لە کۆتا سەردانمدا بۆ ئەمریکا لەگەڵ ترەمپ کارم کردووە لەسەر ڕێککەوتنێک لە غەززە، هیوادارم ئەو ڕێککەوتنە بکرێت''.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەدرێژەی قسەکانیدا ناتانیاهۆ ئەوەشی خستەڕوو کە ئیسرائیل لە کۆتایی دا هەموو ئامانجەکانی لە غەززە بەدەست دەهێنێت، لەوانەش لەناوبردنی حەماس.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم لێدوانەی نەتانیاهۆ لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشتر گەشبینی خۆی، بۆ ئاگربەست لە غەززە خستووەتەڕوو و ئاشکرای کرد دەرفەتێکی گەورە هەیە،'' ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ئاگربەستی غەززە ڕابگەیەنین''.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات






