مەترسیی سزای ئەمریکی لەسەر نەوتی عێراق؛ پەرلەمان وەزیری نەوت بانگهێشت دەکات
- عێراق
- 13 تەممووز
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
بریارە لیژنەی وزەی پەرلەمان، وەزیری نەوت و بەڕێوەبەرانی سۆمۆ بانگهێشت بکات بۆ لێپرسینەوە لەو ڕاپۆرتە ئەمریکییەی کە باس لە تێوەگلانی چەندین کۆمپانیا و کەسایەتی دەکات لە دۆسیەی قاچاغچێتیی نەوتی ئێران و فرۆشتنی بە ناوی نەوتی عێراقەوە کە دەکرێت عێراق بخاتە ژێر سزایەکی تووندی نێودەوڵەتییەوە.
وێنە گەورەکە: بریارە سبەی دوو شەممە 14-7-2025، لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەران بانگهێشتی هەریەک لە حەیان عەبەدولغەنی، وەزیری نەوت و عەلی نزار فائیق، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ و باسم محمد خزەير، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دەرهێنان بکات، بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بەقاچاغبردنی نەوتی ئێران لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.
لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سبەی کاتژمێر 12ی دوای نیوەڕۆ لیژنەکەیان میوانداریی وەزیری نەوت و بەرێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ و بریکاری وەزارەتی نەوت دەکات
سوبحی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بانگهێشتکردنەکە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکایە کە تێیدا هاتووە ژمارەیەک لە بەرپرسانی وەزارەتی نەوت و عێراق و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) تۆمەتبارکراون بە پێشکەشکردنی هاوکاری ژمارەیەک کۆمپانیا و وەبەرهێنەر بۆ فرۆشتنی نەوتی ئێران بەشێوەیەکی قاچاغ لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە.
بەپێ وتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز بەهۆی ئەو ڕاپۆرتەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە، پێشبینی سزادانی کۆمپانیای سۆمۆ و بلۆککردنی 450 ملیۆن دۆلار کە فرۆشراوی نەوتە، دەکرێت.
باکگراوند: سەرەتای ئەم مانگە نوسینگەی چاودێریکردنی داهاتە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێکاریان گرتووەتە بەر بۆ سزادانی ژمارەیەک تۆڕی بازرگانی کە تۆمەتباران بە گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی ئێران بە شێوەیەکی نایاسایی، لەناویاندا بارزگانێکی عێراقییە بەناوی سەلیم ئەحمەد سەعید کە نەوتی ئێرانی تێکەڵ بە نەوتی عێراق کردووە تاوەکو بەشێوەیەکی نایاسایی بیفرۆشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






