ڕاوێژکارێکی حکومی: باجەکانی ئەمریکا دەرفەتێکن بۆ کاراکردنی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا
- عێراق
- 13 تەممووز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وەبەرهێنان، جەخت لەوە دەکاتەوە ئەو باجە گومرگییەی بەم دواییە لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر بەرهەمە عێراقییەکاندا سەپێنراون، دەرفەتێکن بۆ کاراکردنی ڕێککەوتنی ئابووریی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، هاوکات ئاماژەی بەوەش دەکات کە کاریگەرییان لەسەر قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نییە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد نەجار، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەو باجە گومرگییانەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەپاندوونی، دەتوانرێت لە گرفتێکەوە بگۆڕدرێن بۆ دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ پشتیوانیکردنی ئابووریی نیشتمانی و بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش."
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕوونیشی کردەوە: "باجە گومرگییە نوێیەکان ئێستا کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئەمریکا نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هەناردەکانی عێراق بۆ ئەمریکا بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە نەوت دەبەستێت کە ئەم جۆرە باجانە نایگرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەگەر لە داهاتوودا عێراق هەناردەکانی فرەچەشن بکات، ئەوا کاریگەرییەکە بەرچاو دەبێت، ئەمەش وا دەکات پێویست بێت سوود لەم هەنگاوە وەربگیرێت بۆ بەهێزکردنی دیالۆگی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات."
بە گوتەی محەممەد نەجار، "ئەم پێشهاتانە دەرفەتێکن بۆ کاراکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوەی عێراق و ئەمریکا، کە تا ئێستا لایەنە ئابوورییەکەی کارا نەکراوە، ئەمەش بەهۆی کەمیی شارەزایی بەرهەمهێنەرانی ئەمریکی لە بازاڕی عێراقدا بە بەراورد بە بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمریکای لاتین و ئەوروپا، سەرەڕای ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی هاوردەکارانی عێراقی دەبنەوە وەک بەرزیی تێچووی گواستنەوە و قورسیی وەرگرتنی ڤیزا و لاوازیی هێڵە ڕاستەوخۆکانی گواستنەوە."
نەجار ڕایگەیاند: "سندووقی عێراق بۆ گەشەپێدان کە بیرۆکەکەی نزیکەی حەوت مانگ لەمەوبەر بە هاوکاریی لایەنی ئەمریکی خرایەڕوو، بە یەکێک لە ئامرازە گرنگەکان دادەنرێت بۆ هاندانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنانی هاوبەش." ئاماژەی بە "بوونی وەڵامدانەوە لەلایەن لایەنە ئەمریکییەکانەوە بۆ ئەم ئاراستەیە" کرد.
جەختی کردەوە: "کارکردن بەردەوامە بۆ گەیشتن بە قۆناغی پێشکەوتوو لە دامەزراندنی ئەم سندووقەدا، کە کەناڵێکی ڕاستەوخۆ دابین دەکات بۆ بەستنەوەی هاوردەکاری عێراقی بە بەرهەمهێنەری ئەمریکییەوە و لە بەرامبەریشدا ڕێگە خۆش دەکات بۆ چوونەژوورەوەی وەبەرهێنەرانی ئەمریکی بۆ بازاڕی عێراق."
ڕوونیکردەوە، "ئێمە سەیری ئەم پێشهاتانە دەکەین وەک دەرفەتێکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانی و کردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ هاریکاری و هاوبەشی لەنێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هەردوولا بەدی بهێنێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






