عێراقچی: نەتانیاهۆ نەیتوانیوە ئامانجەکانی لە ئێران بەدەستبهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 تەممووز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتی دەکاتەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەیتوانیوە ئامانجە جەنگییەکانی لەدژی ئێران بەدیبهێنێت.
وێنەگەورەکە: دوای جەنگی 12 ڕۆژەی نێوانیان، ئیسرائیل بەردەوام ئاماژە بەوە دەدات کە توانیوایانە سەرجەم ئامانجە سەربازییەکانی خۆی لە ئێران بەدەستبهێنێت، بەڵام ئێران ئەمە ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیێنێت، نەتانیاهۆ هیچ دەستکەوتێکی لەم جەنگە بەدەست نەهێناوە
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هەر زانایەکی ئێرانی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە، ڕاهێنانی بە زیاتر لە 100 قوتابی کردووە و بڕوانامەکانیان نیشانی نەتانیاهۆ دەدەن و نیشانی دەدەن کە ئێران توانای چی هەیە.
ئێمە شوێنی هەستیارمان لە ئیسرائیل بە ئامانج گرتووە کە تا ئێستاش نەتانیاهۆ چاودێری دەکات.
ئیسرائیل دەیەوێت دەستێوەردان لە دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بکات.
لەلایەکی دیکەوە: عێراقچی سەبارەت بە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند: لە وردەکاری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەکۆڵینەوە و ئەگەر دانوستان ئەنجام بدرێن ئەوا توانا سەربازییەکانمان دانوستانیان لەسەر ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






