وەزارەتی ناوخۆی سووریا: بەهۆی پێکدادانەکان لە سوەیدا زیاتر لە 30 کەس کوژراون
- هەواڵ
- 14 تەممووز

دیمەنی ئاڵۆزی لە سوەیدا. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی سووریا نیگەرانیی قووڵی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە پێکدادانە خوێناوییەکانی پارێزگای سوەیدا، کە بوونەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 30 کەس و برینداربوونی نزیکەی 100 کەسی دیکە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادانێکی تووند لەنێوان گرووپە چەکدارە خۆجێیەکان لە گەڕەکی 'مەقوەس'ـی شاری سوەیدا و خێڵە بەدەوییەکان بەردەوامە، هەردوولا چەکی قورس وەک هاوەن، ئار بی جی و دۆشکەیان لە دژ یەک بەکارهێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە 14ـی تەمموز، وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا هۆکاری پەرەسەندنی دۆخەکەی گەڕاندەوە بۆ "نەبوونی دامەزراوە فەرمییەکان" و کەڵەکەبوونی گرژییەکانی پێشوو، کە هەڕەشە لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری، "دەستێوەردانێکی ڕاستەوخۆ" ئەنجام دەدەن بۆ کۆتاییهێنان بە پێکدادانەکان، سەپاندنی ئاسایش و ڕاوەدوونانی ئەوانەی لە پشت ڕووداوەکانەوەن.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆی سووریا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن و هاوکاربن، چونکە بەردەوامیی ململانێ تەنیا زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت و بانگەوازی بۆ گفتوگۆیەکی گشتگیر کرد بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






