
هێرشی درۆنی بۆ سەر کێڵگەی نەوتی خورمەڵە
ئاڤا نیوز
لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر كێڵگەی نەوتی خورمەڵە لە ناحیەی دیبەگەی سەر بە پارێزگای هەولێر.
زانیاریی بەدەستهاتوو: كاتژمێر (8:30) خولەکی ئەمشەو دووشەممە 14-7-2025، بە دوو درۆن هێرش كراوەتە سەر دوو بەشی جیای كێڵگەی پاڵاوتنی نەوتی خوڕمەڵە كە بریتین لە sps1 و وێستگەی ئاوی نزیک لە sps2، زیانی دارایی هەبووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی گوتەی شایەدحاڵەكان ئاگر و دووكەڵ لە دوو شوێنی جیای كێڵگەی نەوتی خورمەڵە هەیە و هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنەكە.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوستی سعودی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانەوە ڕایگەیاند: ئاگاداری ئەوە نیین ئەو درۆنانە هی کوێن و لە کوێوە ئاراستە دەکرێن، لیژنەیەکمان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە و چاوەڕوانی ئەنجامین.
باکگراوند: دوای وەستانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە 24ی مانگی ڕابردوو، لەو کاتەوە بەردەوام هێرشی درۆنی دەکرێنە سەر باشووری کوردستان، لەماوەی ڕابردوو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەسەر بارەگای یەکەی 70ی پێشمەرگە لە سلێمانی و درۆنێکی تر لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی پردێی سەر بە کەرکووک تێکشکێنرا، هاوکات بەرەبەیانیی دووشەممە 14ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 2:20 خولەک، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






