
دیمەنی یەکێک لە خاڵەکانی پشکنینی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی کاڵا و بەرهەم لە کوردستانەوە بۆ عێراق، بەڵام جارێکی دیکە لە دەروازەکانی عێراق ڕێگری دەکرێت، هەفتەیەکە لە بازگەی سەد پچڕپچڕ ڕێگەیان پێدەدرێت تێپەڕببن.
وێنە گەورەکە: دوو ساڵە بە بیانووی جیاواز لە بازگەکانی عێراق، ڕێگری لە هەناردەی کاڵا بازرگانییەکان دەکرێت تێپەڕ ببن، لە ڕۆژی 06-05-2025، دوای دوو ساڵ ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق لەسەر کۆمەڵێک خاڵ ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە هەناردەی کاڵا بکرێتەوە، بەڵام ڕێگری بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان لەزگین، ئەندامی ژوورە بازرگانییەکانی کوردستان بە ئاڤای گوت، "هەفتەیەکە کاڵا بازرگانییەکان لە بازگەی سەدی موسڵ وەستێنراون بەبیانووی کێشەی تەکنیکی لە گومرگی مووسڵ ڕێگەیان پێنادرێت هاوردەی پارێزگاکانی عێراق بکرێن."
گوتیشی، "کاڵاکان جۆراوجۆرن بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە کراون، بەگوتەی خۆیان قەبارەی لەخۆگرتنی گومرگی مووسڵ توانای ئەو هەموو کاڵایەی نییە، بۆیە ئەو قەرەباڵغییە دروستبووە، بەڵام ڕوونە کە بیانوو پێگرتنە و بەئەنقەستە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نزیکەی 70%ـی ئەو بەرهەمانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، لەگەڵ ئەو بەرهەمە جۆراوجۆرانەی لە کۆمپانیا و کارگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەم دەهێنرێن، لە بازاڕی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ساغ دەکرێنەوە، واتا زیانەکە هەمەلایەنەیە و کاریگەری لەسەر بازاڕی پارێزگاکانی عێراقیش دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






