ئاڤا نیوز
فرۆشیارانی عەلوەی نوێی هەڵەبجە ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە و داوا دەکەن حکومەت بە هەمان شێوەی شارە گەورەکان باج و ڕسوماتیان لێ وەرنەگیرێت و تایبەتمەندییەک بە هەڵەبجە بدرێت.
وێنە گەورەکە: فرۆشیارانی عەلوەی نوێی پارێزگای هەڵەبجە، گلەییان هەیە و داوا دەكەن ئاڤا دەنگیان بگەیێنێت، دەڵێن بەدەست گرانیی کرێی دوکان و تێچووی بەکارهێنانی ساردکەرەوەکان، لەگەڵ دووریی شوێنی عەلوەکە و نەبوونی گواستنەوەی گشتی، دەناڵێنین و "ئەمە وای کردووە بازاڕمان کز بێت".
زانیاریی پەیامنێر: نەریمان حاجی ئەنوەر، یەکێک لە فرۆشیاران، ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ هەر مەترێک سێجا مانگانە بڕی 12 دۆلاریان لێ وەردەگیرێت، ئەمەش بارگرانییەکی قورسە و لەگەڵ داهاتیاندا ناگونجێت، هەروەها كرێی دووكانەكانیان زۆرە و مانگانە دەگاتە 600 هەزار دینار.
دەشڵێت دووریی عەلوەکە لە سەنتەری شار و نەبوونی هێڵی پاسی گشتی، بووەتە هۆی ئەوەی هاووڵاتیان بۆ هاتووچۆ نزیکەی پێنج هەزار دینار کرێی تەکسی بدەن، ئەمەش وای کردووە زۆربەی کڕیاران ڕوو لە فرۆشیارە گەڕۆکەکانی ناو شار بکەن.
فرۆشیاران داوا دەکەن تایبەتمەندییەک بە هەڵەبجە بدرێت، چونکە پارێزگایەکی نوێیە و ناکرێت هەمان باج و ڕسوماتى شارە گەورەکانی لێ وەربگیرێت.
لێدوانی فەرمی: بەڵێن بەشیر، بەڕێوەبەری عەلوەی هەڵەبجەبە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، نرخی ساردخانەکانیان بە بەراورد بە شارەکانی دیکە گونجاوترە و ئامادەیی خۆی نیشان دا بۆ کەمکردنەوەی نرخەکان، بە مەرجێک حکومەت هاوکارییان بکات و باج و نرخی کارەبایان لەسەر کەم بکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
حەجخوازان لە حەجکردنی بازرگانی ئاگادار دەکرێنەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەم دووبارە فڕۆکەخانەکانی عێراقی پەکخست و گەشتەکانی ڕاگرت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
حەجخوازان لە حەجکردنی بازرگانی ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کلیلی یەکەم خانووی پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ کرد






