
دیمەنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق "لایەنی سێیەم" بە وەستان لە پشت ئەو هێرشانە تۆمەتبار دەکات کە دەکرێنە سەر دامەزراوە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان و جەخت لەوە دەکاتەوە کە شاندێکی پەرلەمانی بۆ لێکۆڵینەوە لەو دۆسیەیە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: ماوەیەکە هێرشە درۆنییەکان بۆسەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان زیادییان کردووە. لە ڕابردوو دامەزراوە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان گرووپە توندڕەوە عێراقییەکانیان بە جێبەجێکاری ئەو هێرشانە زانییوە. سەر لە بەیانی ئەمڕۆش بە چوار درۆن هێرش کرایە سەر سێ کێڵگەی نەوت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک.
لێدوانی فەرمی: مەهدی تەقی ئامرلی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بڕیاریداوە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ گەیشتن بە ڕاستییەکان پێکبهێنێت سەبارەت بە ئامانجگرتنی دامەزراوە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان، ڕوونیکردەوە کە شاندێک لە لیژنە پەرلەمانییەکە هەفتەی داهاتوو دەچێتە هەرێمی کوردستان بۆ زانینی وردەکارییەکانی ڕووداوەکە ، بۆئەوەی بزانرێت کێ لە پشت ئەم هێرشانەیە.
لە هەمان کاتدا، ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕایگەیاند: لایەنێکی سێیەم هەیە دەیەوێت دۆخەکە بشێوێنێت و کێشە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان دروست بکات، هەوڵدەدات پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان بقۆزێتەوە بۆ شەرمەززارکردنی حکومەت لەبەر هۆکاری سیاسی.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە زیانێکی زۆر بەر ئەو شوێنە نەوتییانە کەوتووە کە بەهۆی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و پارێزگای دهۆک کراونەتە ئامانج.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممە دوو کێڵگەی نەوتی "خورمەڵە" و "سەرسەنگ" لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، کرابوونە ئامانجی هێرشی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، بەبێ تۆمارکردنی هیچ زیانێکی گیانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






