ئاڤا شوێنی مانەوەی 24 گەنجی دەستگیرکراوی کورد لە لیبیا ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیکی نەخشەی لیبیا و لۆگۆی ئەپڵ
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا ناو و شوێنی مانەوەی 24 گەنجی دەستگیرکراوی کورد لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا ئاشکرا دەکات، باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراقیش لە تەواوی وردەکارییەکان ئاگادار دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: گەنجانی هەرێمی کوردستان و بەشێکی دیکەی وڵاتانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، 24 گەنجی هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئەورووپا ڕوویان لە لیبیا کردووە و لەوێ دەستگیر کراون.
لێدوانە فەرمییەکان: ئاڤا میدیا بۆ گەیشتن بە دوایین زانیاریی لەبارەی ئەو گەنجانە، پەیوەندیی بە کەسوکاری گەنجەکان، باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق کردووە.
باوکی یەکێک لەو گەنجانە بە ئاڤای گوت: هەشت کەسیان کاتژمێر 7:35 خولەکی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە 2025-06-29 لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێرەوە گەشتیان کردووە، 16ـی کەسی دیکەش لە فڕۆکەخانەی بەغداوە گەشتیان کردووە، هەموویان لە قاهیرەی میسر دابەزیون، لە 30ـی مانگ چوونەتە بەنغازی لە لیبیا، لە 1ـی ئەم مانگ بەرەو تەرابلوس بەڕێکەوتوون، لە نێوان میسراتە و ئەلخومس دەستگیر کراون، بەهۆی 'لۆکەیشنی سەر ئەپل ئایدی' زانیومانە لە ئاساشی گشتیی تەرابلوس ڕاگیراون.
د. ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە ئاڤای گوت: باڵیۆزخانەکەمان لە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە بەردەوامە و لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی لیبیا هەماهەنگی دەکەین، بۆ ئەوەی تەواوی وردەکارییەکانمان لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەوە دەست بکەوێت.
د. موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت: لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا لەسەر هێڵین و پێیان وتین کە ئاسایشی نیشتمانیی لیبیا لە دەستگیرکردنی چەند کەسیک ئاگاداری کردووینەتەوە، بۆیە ئێمە بەدوای زانیاریی و ناوی ئەو کەسانەدا دەگەڕێین تاوەکو بیدەینە باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و بەدوایاندا بگەڕێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا ناوی هەر 24 گەنجەکەی لایە و بڵاویان دەکاتەوە:
1-عەبدوڵڵا ئیدریس عەزیز.
2-ئالان عەبدولرەحمان خضر.
3-ئاراس محەممەد خضر.
4-ئاریاز عەبدولڕەحمان خضر.
5-ئالان حاجی خضر.
6-ڕێکەوت ڕەسوڵ مینە.
7-محەممەد قادر حەمەئەمین.
8-دانا محەممەد عەبدوڵڵا.
9-بەڕێز قادر هەمزە.
10-ئەحمەد ئەرسەلان ئەحمەد.
11-دانیار سلێمان ئەحمەد.
12-عەبدوڵڵا سلێمان ئەبوبەکر.
13-کێوان ئیسماعیل ئەبوبەکر.
14-دانیاڵ عەلی محەممەد.
15-عەبدوڵڵا پیرۆت محەممەد.
16-هێمن مەحموود قادر.
17-بەهێز دلێر عزیز.
18-بەڕێز عەلی عوسمان.
19-پەیڕەو خضر ئیسماعیل.
20-دیار فاخیر محەممەد.
21-ئەلەند ئەنوەر ئیسماعیل.
22-بڕیار وشیار مەحموود.
23-سەرۆک عەبدوڵڵا محەممەد ئەمین.
24-هاودین حوسێن پیرۆت.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ئاڤا میدیا ناو و زانیاریی ئەو گەنجانەی داوەتە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق و باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان: لیستی مووچە ئامادەیە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین پارچە بەردی هەسارەی مەریخ دەفرۆشرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
21 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان: لیستی مووچە ئامادەیە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوسەرۆكانی دەم پارتی لەگەڵ سەڵاحەددین دەمیرتاش كۆدەبنەوە