ئاڤا بەدواداچوون بۆ "کەیسێکی وەرگرتنی بەرتیل" لە سنووری هەولێر دەکات
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە کۆمەڵگەیەکی شاری هەولێر هاووڵاتیان کێشەی ئاوی خوارنەوەیان هەیە، ئاڤا بەدواداچوونی بۆ کرد، بەڵام کێشەیەکی تر سەریهەڵدا، ئەویش ڕەشوە و بەرتیل وەرگرتنە لە بەرامبەر ڕاکێشانی بۆری ئاو.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆمەڵگەی مەلائۆمەری هەولێر نزیکەی سێ هەزار ماڵ کێشەی کەمئاوییان هەیە، سەرچاوەی ئاویان پڕۆژەیەکە بە ناوی ئاوی قەندیل، لەگەڵ کۆمەڵێک بیر.
چی ڕوودەدات: نزیکەی 25 تا 30 باخ (مەزرەعە)ـی گەورە لەو سنوورە هەن، هاونشتیمانیەک دەڵێت بە تەجاوز و نایاسایی ئاوی ماڵان بۆ باخەکان راکێشراوە، پەیامنێری ئاڤا لەگەڵ خۆی دەباتە سەر پڕۆژەی ئاوی قەندیل، ئەو بۆریانەی نیشان دەدات کە بۆ باخەکان ڕاکێشراون.
لێدوانی فەرمی: ئەو هاونیشتمانییە بە ئاڤای وت، "لە بەرامبەر ڕاکێشانی هەر بۆرییەک بەرتیل وەرگیراوە، بۆ ڕاکێشانی هەر هێڵێکی ئاو بۆ باخەکان، 20 بۆ 40 وەرەقە پارە دەردێت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئەیوب سەعید، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی کۆمەڵگەی مەلا بە ئاڤای وت: من رەزامەندیم نەداوە بۆ ڕاکێشانی یەک بۆری ئاو بۆ باخەکان، هەر کەسێک نیگەرانە و بەڵگەی هەیە کە ئێمە لە بەرامبەر پارە ڕێگەمان بە ڕاکێشانی ئاو دابێت بۆ باجخەکان، با سکاڵا تۆمار بکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئاری محەممەد، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستانیش بە ئاڤای ڕایگەیاند: بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەین، بۆ ئەوەی ڕاستی و دروستی بابەتەکە بزانین و ئاشکرای بکەین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر کەوتە خوارەوە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەسەر هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دێتە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا بۆ ئیسرائل: جەخت لە مافی وەڵامدانەوە دەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی سووریا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەماوەی شەش مانگدا زیاتر لە حەوت هەزار ژوانی نێوان هاوسەران لە چاکسازییەکان بەستراون
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
14 تەممووز
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
14 تەممووز
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
14 تەممووز
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
14 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر کەوتە خوارەوە
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەسەر هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دێتە دەنگ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سووریا بۆ ئیسرائل: جەخت لە مافی وەڵامدانەوە دەکەینەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەوڵی کەمکردنەوەی گرژییەکانی سووریا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق ئیدانە دەکات