دیمەنی دوای سووتانی مۆڵەکە
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزیری ناوخۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی واست ڕاسپاردووە و داوایکردووە ڕێکاری تووند بۆ ڕێگریی لەدووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە بگیرێتەبەر.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 63 کەس گیانیان لەدەستدا و 40ـی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزیری ناوخۆی ڕاسپاردووە سەردانی شوێنی ڕووداوەکە لە کوت بکات و لێکۆڵینەوەی دەستبەجێ لە چۆنییەتی ئاگرکەوتنەوەکە و ئەوانە دەستپێبکات کە کەمتەرخەم بوون، هەموو ڕێکارێکی تووند و پێویستیش بۆ ڕێگریی لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی هاوشێوە بگیرێتەبەر.
زانیاریی زیاتر: سوودانی فەرمانیکردووە تیمێکی پزیشکیش بە هەموو پێداویستییەکانییەوە ڕەوانەی کوت بکرێت بۆ پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی ڕزگارکردن و چارەسەرکردنی بریندارەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






