
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو بەرژەوەندی و کەمکردنی فشار لە سەر خەڵکی کوردستان، هەموو نەرمییەکی نواند و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کرد. داواش دەکات، "مووچە چیتر تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەک نەکرێت".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەشنووسی لێكتێگەیشتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەند كرد و بە نووسراوی فەرمی ئاراستەی بەغدا کرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و لێكتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەند كرد، دواتریش بڕیاری ناردنی یەک مووچەی دا.
پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندی و کەمکردنی فشار لە سەر خەڵکی کوردستان، هەموو نەرمییەکی نواند و پابەندییەکانی خۆی بە تەواوی جێبەجێ کرد و دوای هەوڵ و گفتوگۆیەکی زۆر، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵیش، ڕەزامەندی لەسەر لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵ دا.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لەو هەنگاوە دەکات و دەڵێت، "چاوەڕوانین حکومەتی فیدراڵ، مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆکوەزیران سوپای خەڵکی کوردستان دەکات و دەڵێت، "پێزانینێکی زۆرم بۆ خۆڕاگری و پشوودرێژیی خەڵکی کوردستان هەیە، هەروەها سوپاسی ماندووبوونی هەموو کەس و لایەنێکیش دەکەم کە هەوڵیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە داوە و بەردەوام هاوکار و پاڵپشتمان بوون.
سەرۆکوەزیران داوا دەکات ، هیوادارم مووچە و شایستە داراییەکان، کە مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستانە ، چیتر تێکەڵی هیچ کێشە و ناکۆکییەک نەکرێت و لە چوارچێوەی دەستوور و بە ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکان، کێشەکانمان چارەسەر بکەین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچی پەیوەستە بەو هێرشە درۆنیانەی دەکرێنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داوا دەکات، "کۆتایی بەو هێرشانە بێت کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش کێڵگە نەوتییەکان. هیوادارین حکومەتی فیدراڵ، هاوکار بێت لە دۆزینەوری ئەو تێکدەرانە و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لە دژیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات