وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوای داتای سێ یەکەمەکان لە کوردستان دەکات
- کوردستان
- 17 تەممووز

ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری کاروباری گشتیی پەیوەندییەکان و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق داوا لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەکات ناوی سێ یەکەمەکانییان بۆ بنرێرن، ئەوانەی دانیشتووی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان جگە لە قوتابیانی ناوخۆیی، ژمارەیەکی زۆر قوتابیانی شارەکانی دیکەی دەرەوەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەخوێنن. ئەنجوومەنی ڕاژە سێ یەکەمەکان دادەمەزرێنێت، بەپێی یاسای ژمارە 59ـی ساڵی 2017 و یاسای ژمارە 67ـی ساڵی 2017ـیە کە تایبەتە بە دامەزراندن و خستنە سەرکاری یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
لێدوانی فەرمی: بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری کاروباری گشتی پەیوەندییەکان و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ئاڤا میدیای وت، "ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و ئەنجوومەنی ڕاژە کۆبووینەوە، بڕیار درا ناوەکان بنێردرێن، ئەمە بەشی سێیەمە، لە بەشی یەکەم و دووەم ژمارەیەکی زۆری دەرچوو بێ بەش کران، ئەمجارە هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆراش دەگرێتەوە، مەرجی ساڵ هەڵگیراوە، هەموو ئەوانەش دەگرێتەوە کە پێشووتر بێ بەش کرابوون. داتاکانمان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانەوە بۆ دێت، مەرجەکان ئەوەیە تەنیا زانکۆی حکومییەکان دەگرێتەوە و مەرجە ئەو سێ یەکەمانە پێشوتر دانەمەزرابن.
بەختیار حاجی ئەوەش دەڵێت: تا 16-9 دەرفەت هەیە بۆ ناردنی ناوەکان. "ئێمە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە ناوەکانمان بۆ بنێرێت، دوای تۆمارکردنی ناوەکان کۆدێک بۆ سێ یەکەمەکان دێتەوە بۆ دڵنیایی لەوەی کە ناوەکانیان بۆ دامەزراندن تۆمار کراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 9-1-2025 کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکى ئەنجوومەنى ڕاژەى عێراق ئەنجامدرا و بڕیاردرا ڕێکارە یاسایی و کارگێڕی و تەکنیکییەکانى نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سوودوەرگرتن لە توانای دەرچووەکان خێراتر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






