
ئاڵای ئەمریکا و یەکێک لەکێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمریکا هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت: ئەرکی حکومەتی فیدراڵە پارێزگاری لە تەواوی خاکی عێراق و هەموو هاووڵاتیانی بکات.
لێدوانی فەرمی: تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تایبەت بە ئاڤای ڕایگەیاند:
- ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان دەکات کە کێڵگە نەوتییەکان بە ئامانج دەگرن.
- ئەم هێرشە درۆنییانە سەقامگیری و ئابووریی عێراق بە ئامانج دەگرن.
- ئەرکی حکومەتی عێراقە پارێزگاریی لە خاکەکەی و تەواوی خەڵکەکەی بکات و ڕێگری لەو هێرشانە بکات کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بە ئامانج دەگرن.
- ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاوبەشەکانی دیکەی لە عێراق.
زانیاریی زیاتر: برووس سەبارەت بە چەکدانانی پەکەکەش بە ئاڤای گوت، "ئێمە ئاگاداری ئەو گرتە ڤیدیۆیانەمان بینین کە تیایاندا چەند چەکدارێکی پەکەکە لە ڕێوڕەسمێکدا چەکەکانیان سووتاند، ئەوە شتێکی گرنگە. ئێمە پەکەکەمان پێ ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی بیانییە، بۆیە هەر هەنگاوێک بۆ دانانی چەک و نەمانی ئەو هەڕەشەیە جێگەی پێشوازییە."
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی پێنجشەممە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو کارمەندانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر کە پێشتر بەشێوەی کاتی بۆ دەرەوەی عێراق گواسترابوونەوە، بۆ شوێنەکانی خۆیان دەگەڕێنەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات





