
پرۆژەی دووسایدی ڕانیە - سەركەپكان
ئاڤا نیوز
پرۆژەی دووسایدی ڕانیە - سەركەپكان دەستیپێكرد كە ئاسانكاریی زیاتر بۆ هاتووچۆی نێوان هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران دەكات، گوژمەی چوار ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە تەرخانكراوە.
چیرۆكی سەرەكی: لە درێژەی جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیا جیاكانی کوردستان، پرۆژەی ڕێگای دووسایدی لەنێوان ڕانیە و سەركەپكان جێبەجێ دەكرێت كە درێژییەكەی نزیكەی سێ كیلۆمەترە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، پرۆژەكە بڕی چوار ملیار دیناری تێدەچێت كە جگە لە دروستكردنی دووسایدێک بە مەودای دوو هەزار و 800 مەتر، دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی بە درێژایی 1700 مەتر لەخۆ دەگرێت.
زانیاریی زیاتر: بەشێکی دیکەی پرۆژەکە؛ دانانی 120 ستوونی ڕووناکییە، هاوكات دوورگەی ناوەندی شەقامەكە سەوز دەكرێت و سیستمی ئاودێریی بۆ دادەنرێت.
بۆچی گرنگە: ڕێگاکە ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان و گەشتیارانی گوند و شارۆچکەکانی هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و سۆران دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئێران داوای گۆڕینی شوێن و شێوازی دانوستانەکان لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی بەڵێنێک بە سەرۆک بارزانی دەدات






