کۆمیسیۆن: زیاتر لە 700 هەزار کەس بۆ کارمەندی سەر سندووقەکان داواكاریان پێشکەشکردووە
- عێراق
- 18 تەممووز

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، زیاتر لە 771 هەزار هاووڵاتی داواکارییان بۆ کارکردن وەک فەرمانبەری بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو پێشکەش کردووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنیش لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، ئەمڕۆ هەینی 2025-07-18، ئاماری ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە ئارەزووی کارکردنیان وەک کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدا هەیە و بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی لینکێکی تایبەت لە پەیجی تایبەتی کۆمسیۆن داواکارییان پێشکەش کردووە.
ژمارهكان وادهڵێن: کۆمیسیۆن ئاماری پێشکەشکارانی بەپێی پارێزگاکان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئاماری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و کەرکووک و نەینەوا تاوەکو ئێستا بەم شێوەیەیە:
هەولێر: 40.760 پێشکەشکار
سلێمانی: 41.224 پێشکەشکار
دهۆک: 30.683 پێشکەشکار
کەرکووک: 44.224 پێشکەشکار
نەینەوا: 76.713 پێشکەشکار
مەرج و ڕێنماییەکان: بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تەنیا ئەم چین و توێژانە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن:
٠ فەرمانبەرانی هەموو فەرمانگەکانی دەوڵەت، جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەکان.
٠ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان و دەرچووان، بە مەرجێک کەمترین ئاستی خوێندنی دەرچووان دیبلۆم بێت.
شێوازی جێبەجێکردن: پێشکەشکردن بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت لە ڕێگەی ئەو لینکە، پاشان فۆڕمی پێشکەشکردن ڕادەکێشرێت و سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردنی ناو پارێزگا دەکرێت، لەگەڵ پێویستی هێنانی بەڵگەنامە داواکراوەکان.
داتای ئەو کەسانەی کە وەکو کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان داواکارییان پێشکەش کردووە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





