لە قەزای ماوەت هەڵمەتی لابردنی زێدەڕۆیی بۆ سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە دەستیپێکرد
- هەواڵ
- 18 تەممووز

دیمەنی کاکرکردن لە لادانی بەربەستەکان لە بەردەم ئاوی ماوەت. وێنە؛ پۆلیسی دارستان
ئاڤا نیوز
ماوەیەکە کێشەی کەمئاوی لە قەزای ماوەت سەریهەڵداوە، قایمقامی قەزاکە لیژنەیەکی بەدواداچوونی پێکهێناوە دەرکەوتووە، چەندین بەربەست لەبەردەم ئاوەکە دروستکراوە بۆ مەلەوانگە و کاری دەرهێنانی چەو و لم. هەڵمەتێک بۆ تێکدانی سەرجەم زێدەڕۆییەکان دەستیپێکردووە.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ ڕێژەی باران بارین بە ڕادەیەک کەم بوو، شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، ئەم ڕێژەیە ئاماژەی وشکەساڵییە، بەم هۆیەوە لە بەشێکی زۆری ناوچەکان کێشەی کەمئاوی سەریهەڵداوە.
لێدوانی فەرمی: حاکم فەرهاد ساڵح، قایمقامی قەزای ماوەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بەدواداچوونمان بۆ کەمبوونەوەی ئاوی قەزای ماوەت و گوندی سوورەقەڵات کرد، دەرکەوت لەسەر چەم و ڕووباری نزیک لە گوندەکانی (قەشان ، خێوەتە ، کونە ماسی) بە شێوەی زیادەڕۆیی و دوور لە ڕێنماییەکان چەند بەربەستێک دروستکراون و ئامێری (غەتاس)ـی تێدا دانراوە. هاوکات چەندین مەلەوانگە دروست کرابوون. هەربۆیە ڕێژەی ئاو زۆر کەمی کردووە، لیژنەکە بەهاوکاری پۆلیس و ئاسایش هەموو بەربەستەکانیان لابرد، لە پێنجوێنەوە تا ماوەت نابێ هیچ بەربەستێک لەبەردەم ئاوەکە دروست بکرێت.
زانیاریی زیاتر: قایمقامی قەزای ماوەت ئەوەش دەڵێت: ڕێژەی ئاوەکە خۆی کەمی کردووە و ئەو هەنگاوەی ئێستا تەنیا بە شێوەیەکی کاتی چارەسەری کێشەکە دەکات، ئەگەر کێشەی کەمئاوی بەردەوام بێت ناچارین لەو شوێنانەی ئاو نایەت بە تانکەر ئاویان بۆ دابین بکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




